.
کریستۆفەر دولنی، بەڕێوەبەری بزووتنەوەی (Nordisk alternativhöger) وێنە: Sören Andersson / TT

بزووتنەوەیەکی تووندڕەوی نوێ هاتۆتە کایە

2:47 min

(Nordiska alternativhöger) بزووتنەوەیەکی نوێیە لە سویددا کە ئامانجی کۆکردنەوەی هەموو بزووتنەوە تووندڕەوە ڕاستەکانی سویدە.

کریستۆفەر دولنی بەرپرسی ئەو بزووتنەوە نوێیە دەڵێت کاتی ئەوە نییە شەڕ لەسەر ئەو شتانە بکەین کە پێشتر خەڵکیان لێک ترازاندووە، سوید وڵاتی سویدییەکانەوە و هەر دەبێت بۆ سویدییەکان بێت. دولنی دەڵێت سویدییەکانیش مەبەست ڕەگەزی سپییە.

لە بەدواداچوونێکی ئێکۆت، بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید دەرکەوتووە کە ئەو بزووتنەوە نوێیە هاوکارییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ گروپە نازیی وەک (Nordiska moståndrörelse-NMR) و گروپی جەنگاوەرانی هێزی سپی (vit makt rörelsen) هەیە. 

ئەم بزووتنەوە نوێیە (Nordisk alternativhöger) گروپێکی تووندڕەوی ڕاست کە ڕاستەخۆ لە بزووتنەوەی ئەمەریکی (Al-right)هاتووە کە لە بەرابەری هەڵبژاردنی سەرۆک لە ئەمەریکا کاریگەریی ئەو بزووتنەوەیە یەکجار زیادی کرد و چەندین شارەزای سیاسی دەڵێن ئەو بزووتنەوەیە یەکێک لەو هۆکار گرنگانەیە کە دۆناڵد ترەمپی گەیاندە پۆستی سەرۆکایەتیی.  

جێی باسە ئەو بزووتنەوە نوێیە لە سویددا لە ڕێی ئینتەرنێتەوە تەشەنەیان کردووە و گوتارە تووندڕەوەکانیان بە کاریکاتێر و ساتیر دەشارنەوە بەڵام ئەو وتار و بابەتانەی دیکەیان کە بڵاوی دەکەنەوە بە پێی بەدواداچوونەکەی ئێکۆت پڕن لە پەیامی دژە بیانی، دژە جولەکە، دژە هاوڕەگەزخوازان و ڕق و کینەی ڕەگەزپەرستانە.   

ئەو گرووپە نوێیە بۆ نموونە لە گوتارەکانیاندا داوای سزادانی ئەو سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانانە دەکەن کە پشتیان لە سوید هەڵکردووە بۆ نموونە سویدیان داوەتە دەستی بێگانە ئەو کەسەشی کە بەرپرسیارێتیی یەکەمی ئەو کارەی لەسەر ساغ بێتەوە دەبێت بە مردن سزا بدرێت.

سەبارەت بە هاتنە کایەی ئەم گرووپە نوێیە و هاوکارییان لەگەڵ گرووپە نازی و ڕاسیستەکانی دیکەی سویددا بە ئامانجی کۆکردنەوەی هەموو ئەو بزووتنەوە و ڕێکخراو و دەنگانەیە کە هەمان ئامانجی نەتەوەپەرستییان هەیە، واتا دەیانەوێت ببنە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ئەو هێز و دەنگانە. بەڕای کریستۆفەر هولت لێکۆڵەوەری بواری مێدیا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".