.
وێنە: BERTIL ENEVÅG ERICSON / TT

نۆردیا ٦٠٠٠ کارمەند دەردەکا

1:34 min

بانکی نۆردیا نزیکەی ٦٠٠٠هەزار کەس لە کارمەندەکانی خۆی دەردەکات، لەوانە ٤٠٠٠ کەسیان کارمەندی هەمیشەیین.

بە گوێرەی وتەکانی سەرۆکی بانکەکە کاسپەر ڤۆن کاسکۆل (Casper von Koskull) ئەو بریارە کارمەندانی نۆردیا لە هەموو وڵاتەکان دەگرێتەوە، نۆردیا لە ئێستا دا ٣١٨٠٠ کارمەندی هەیە. سەرۆکی بانکەکە هۆکاری ئەو گۆرانکاریانە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە دەیانهەوێ زیاتر بانکەکە دیجیتاڵی بکەن و بتوانن وەک یەکەیەکی گەورەتر کار بکەن، ئەو دەڵێت: لەو رێگەیەوە دەتوانین خزمەتی زیاتر بە موشتەریەکانمان بکەین و بانکی دیجیتاڵی دروست بکەین,ئەوەش لە زۆربەی بوارەکاندا روودەدا ، پرسەکەش ئەوەیە کە کەناڵەکان دیجیتاڵی دەبن و موشتەریەکانیش چاوەروانیان هەیە، بۆیە ژمارەی کارمەندەکان کەمتر دەبێتەوە.

ئایا کێن ئەوانەی کە لە کارەکانیان دەردەکرێن تا ئێستا بە تەواوی روون نیە، سەرۆکی بانکەکە دەڵێ لەوانەیە زیاتر ئەو کەسانە بگرێتەوە کە لە شێوە نەریتیەکانی خزمەتگوزارییە بانکیەکان شارەزان و لەو رێگەیەشەوە خەرجیەکان کەم بکەنەوە و زیاتر سەرمایەگوزاری لە سەر تێکنیکی زانیاری و خزمەتگوزارییە بانکیە دیجیتاڵیەکان بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".