.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

ژینگەی کار بۆ ژنانی ئاکادیمی خراپتر بووە

2:11 min

ژینگەی کار بۆ کەسانی ئاکادیمی خراپتر بووە و لەو نێوەدا ژنان زۆر لە پیاوان زیاتر لە دۆخێکی خراپدان، ئەوەش  ژنانی بێ منداڵ و خاوەن منداڵ دەگرێتەوە.

ئەوە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە سەندیکای یوسێک ئەنجامی داوە. بە گوێرەی وتەکانی دانیال لیند سەرۆکی سیاسەتی کۆمەڵگە لە یەکێتی سەندیکاکانی یوسک(fackförbundet Jusek)  دا خراپ بوونی دۆخی ژنان زیاتر بە هۆی دووکارییەوەیە، واتە تێکەڵاوکردنی کاری بنەماڵە و منداڵ لەگەڵ کار کردنی دەرەوەدا. تەنانەت ژنانی بێ منداڵیش لە کار دا زیاتر لە پیاوان تووشی فشار و سترێس دەبن.

لە درێژەی ئەو باسەدا دانیەل ئاماژە بەوەش دەکات کە هۆکاری ئەو دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ژنان لە کارەکانیان دا ئەرکی جیاواز هەڵدەبژێرن و ژنان زۆر جار هەست دەکەن کە چاوەروانی زیاتریان لەسەرە لە چاو پیاوێک لە هەمان شوێنی کاری دا.

ژنان چەند جار زیاتر لە پیاوان فشاریان لەسەرە کە خۆیان بگونجێنن تا بگەنە هەمان ئاست لە چاو ئاکادێمیەکانی دیکەدا و ئەوەش دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشە کە سەرچاوەکەیان سترێسە.

لەو نێوەدا پیاوانی ئاکادیمی بێ منداڵ لە هەمووان باشترن، هەر بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەرکەوتووە کە پیاوان تا تەمەنیان زیاتر بێ لە شوێنی کار دۆخیان باشترە، بەڵام ژنان هەموو تەمەنی کارکردنیان وەزعیان لە یەک ئاست دا دەمێنێتەوە.

بۆ ئەوەی سترێس لە نێو ژنانی ئاکادیمیدا کەمتر بکرێتەوە دانیال پێی وایە کە دەبێ لە لایەن حکومەتەوە ستراتیژیەکی نوێ دابرێژدرێ و رێگەچارەسەری دیاریکراویش بخرێتە بەردەم خاوەن کارەکان. ئەو ئاماژە بە پەیوەندی باش لە نێو هاوکارەکان  و هەروەها رەخساندنی بوار بۆ داهێنان دەکا، بێجگە لەوانەش توانایی بە هەند وەربگیرێ و هەست بەوە بکەن کە لە کارەکەیان دا ئاسودەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista