Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هێزە سویدیەکە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو لە عێراق دەمێننەوە

تا کۆتایی ٢٠١٨ دەمێننەوە
0:49 min
.
وێنە: FRITZ SCHIBLI

ریسکی ئەوەی کە ئەو هێزانە تووشی پێکدادانی چەکداری بن زۆرە.

بە گوێرەی  ئاژانسی هەواڵی تێ تێTT حکومەتی سوید لە پێشنیارێک دا وادەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تا رێکەوتی ٣١ مانگی دوازدەی ٢٠١٨ درێژ کردەوە، هەزینەی ئەو مانەوەیە تا ١٥٢ ملیۆن کرۆن دەخەمڵێنرێ.

ژمارەی ئەو هێزە ٧٠ کەسە و ئەرکی رێنوێنی کردن و راهێنانی هێزە کوردی و عێراقیەکانیان لەسەرشانە، ئەوەی کە جێی باسە ئەوەیە کە ئەو  هێزە ئەرکی پاراستنی بنکەکانی هاوپەیمانانیشی دەکەوێتە سەر شان لە کاتی پێویست دا.لەو پێشنیازنامەیەدا هاتووە کە هەڕەشە لە سەر ئەو هێزە سویدیانە هەروا لە سەرێیە و ریسکی ئەوەی کە تووشی پێکدادانی چەکداری بن هەیە.

سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن ساڵیک لەمەوبەر سەردانی ئەو هێزەی کرد لە هەرێمی کوردستان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".