.
وێنە: Adam Wrafter/SvD/TT

پەناگەکان بەشی دانیشتوان ناکەن

1:27 min

لە پازدە ساڵی رابردوو دا پەناگە دروست نەکراوە و ئەوانەش کە ئێستا هەن پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە.

ئەو ٦٥٠٠٠ پەناگەیەی (skyddsrum)کە ئەورۆ لە سوید هەن بەشی هەموو دانیشتوانی سوید ناکەن ئەگەر سوید تووشی تێکهەڵچوونی چەکداری ببێ، ئەوە بە گوێرەی دەزگای پارستنی کۆمەڵگە و ئامادەسازیی (MSB) کە داوا لە حکومەت دەکات دووبارە دەست بە دروست کردنی پەناگە بکاتەوە.

لە پازدە ساڵی رابردوو دا لەو پەناگەیە دروست نەکراوە و هاوکات ئەو وێنایەی لە هەرەشەکانی دەرەوە هەیە گۆڕانکاری بەسەر دا هاتووە.ئۆڤە برونسترۆم کە لەو دەزگایە کار دەکا لە سەر ئەو راپۆرتە کاری کردووە کە چاودێری پێداویستیەکانی دابین کردنی ئامادەسازیی خۆپاراستن دەکا لە داهاتوو دا. 

بەرپرسایەتیەکە لەسەر شانی MSB کە چاودێری بەسەر هەبوونی ئەو پەناگانەدا بکا و بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی ئەو دەزگایە داویەتەوە بە حکومەت ئەو پەناگانەی ئێستا بوونیان هەیە بۆ حەوت ملیۆن کەسە و بەشی هەموو دانیشتوانی سوید ناکات.

پێشنیازی دەزگەی MSB ئەوەیە کە لە دوای ساڵی ٢٠١٩ەوە بە درێژایی دەساڵ دەست بە دروست کردنی پەناگە بکرێت لە نزیکەی ٥٠٠٠٠ شوێن لە هەموو سوێد دا، هەزینەی ئەو پێشنیارە دوو ملیارد کرۆنە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista