Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
1 av 2
وێنە: Per Groth/TT
.
2 av 2
وێنە: Per Groth/TT
پۆلیس پشوویەکی پڕ توندوتیژی تێپەڕاند
2:35 min

پشووی رابردوو پشوویەکی پڕ لە تووندوتیژی بوو بۆ پۆلیس، شەوی یەکشەممە بنکەی پۆلیسی ڤێسترۆس دوو جار و بنکەی پۆلیسی شیننا جارێک هێرشی کرایە سەر.

 ئەمساڵ تاکو ئێستا پێنج هێرشی جدیی بۆسەر پۆلیس و بنکەکانی پۆلیس کراون، هیچ لێکۆلینەوەیەک نیە کە بیسەلمێنێ هێرش بۆ سەر پۆلیس زیادی کردووە، بەڵام تاوانناس سڤێن گراناس پێی وایە کە ئەو تووندوتیژیانە وەک دیاردە لە پەرەسەندن دان.

لەم پشووەی رابردوودا پۆلیسێک  لە ماڵەکەی خۆی لە ڤێستێرۆس  هێرشی کرایە سەر ، ئەوەش دوای دوو حەوتوو لە تەقاندنەوەی دەروازەی چوونە ژووری بنکەی پۆلیس لە هێلسینگبۆری، چەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس لەم پشووەدا لە سەرانسەری سوید زیانیان پی گەیەندراوە.

سڤێن گراناس پێی وایە ئەوە رەنگدانەوەی ئەو بارودۆخەیە کە تێی دا تۆرە تاوانکارییەکان لەو ١٠ ساڵەی رابردوودا شوێن پێیان پێ لێژ دەکرێ و لە بەرامبەردا ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر دەزگاکان و پۆلیسەکان و هاوکات ئاماژەیە بە لەسەرێ بوونی رێژەی چەکداربوونی ئەو گرووپانە.

سڤێن لە دریژەی قسەکانی دا دەڵێ کە ئامانجی ئەو گروپانە  بڵاوکردنەوەی ترس و پێشاندانی هێزە، یان ئەوەی کە بیسەلمینن کە ئەوانن بریاری کۆتایی دەدەن و یان خۆیان لە بەرامبەر تاوانکارەکانی  دیکە دا دەربخەن.بۆ چارەسەری ئەو پرسەش سڤێن پێی وایە کە گۆرانکاری لە یاساکانی چەک دا کەرەسەی زیاتر دەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی بەربەرەکانیی بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی چەک بەشێوەیەکی نایاسایی بکردرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".