.
رۆژنامەنووس کیم واڵ وێنە: Johan Nilsson/TT

پێتەر مادسێن دان بە پارچە پارچەکردنی جەستەی رۆژنامەنووسەکەدا دەنێت

0:43 min

تا ئێستاش نکۆڵی لە کوشتنی کیم واڵی رۆژنامەنووس دەکات.

پێتەر مادسێن لە لێپیچینەوەکان دا دانی بەوەدا ناوە کە جەستەی رۆژنامەنووسەکەی پارچە پارچە کردووە بەڵام دووبارە نکۆڵی دەکا لەوەی کە کیم واڵی کوشتبێ، ئەوە بە گوێرەی پەیامێکی چاپەمەنیی پۆلیسی شۆپێنهامن.

پێشتر مادسێن باسی ئەوەی کردبوو کە کیم دەریچەیەکی ئاسنی قورسی بە سەر دا کەوتووە بۆیە مردووە، بەڵام ئەوجار لە گێڕانەوەیەکی تر دا باس لە ئەوە دەکا کە کیم  لە رێگەی ئەو کۆلمۆنۆکسیدەی لە ناو ژێر دەریاییەکەدا هەبووە ژەهراوی بووە.

بێجگە لە تۆمەتی کوشتن مادسێن بە تۆمەتی تاوانی جنسی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی کیم وال دا تۆمەتبار کراوە.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی هەینی 11 مانگی ئاگوستی بووە کاتێک  ڕۆژنامەوانی سوید کیم واڵ  لەگەڵ کەسێکی دانمارکی بەناوی پێتەر مادسێن کە کاری درووستکردنی ژێردەریاییە لە نێو ژێردەریاییەکدا لە دەریاچەی (Kogebukt) لە دەرەوەی کۆپەنهاگەنی پایتەختی دانمارک شوێن بزر ببوو و پاشان جەستەی کیم بە پارچە پارچەکراوی لە چەند شوێنێکی دەریاچەکە دۆزرایەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".