.
نیعمەت مرادی وێنە: Marcus Ericsson/TT

"ئەوشارەم تەنیا لەسەر نەخشە بینیبوو"

4:13 min

 زۆربەی جار منداڵانی بەتەنیا هاتوو درەنگ لە شوێنی  گواستنەوەکەیان ئاگادار دەکرێنەوە، هێندێک جار هەمان رۆژ کە دەبن بە ١٨ ساڵ.

نیعمەت مرادی بەر لە مانگێک بوو بە ١٨ ساڵ و ناچار بوو دوای دووسااڵ ژیان و خوێندن لە ستۆکهۆڵم ئەو شارە بەجێ بهێڵێ و رووبکاتە شوێنێک کە وەک بۆخۆی دەڵێ تەنیا لە سەر نەخشە بینیبووی.

کێشەکە تەنیا بەجێهشتنی شارێک نیە، زۆربەی جار منداڵانی بەتەنیا هاتوو درەنگ لە شوێنی  گواستنەوەکەیان ئاگادار دەکرێنەوە، هێندێک جار هەمان رۆژ کە دەبن بە ١٨ ساڵ.

بە پێی یاساکانی سوید ئەگەر کەسێک ببێ بە ١٨ ساڵ ئەوا بە کەسێکی پێگەیشتوو ئەژمار دەکرێ، ئەوەش بۆ منداڵانی بە تەنیا هاتوو کە چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی دۆسیەی پەناخوازیەکەیانن ، کۆمەڵێک پرسی لێ دەکەوێتەوە، واتە چیدیکە دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا نەبێ بەرپرسایەتیی شوێنی نیشتەجێ بوون لە خۆ ناگرێ و ئەرکی GODMAN  یش هەر ئەو رۆژەی کە دەبی بە ١٨ ساڵ کۆتایی پی دێ و هەموو بەرپرسایەتیە ئابووری و تەندروستیەکان دەکەوێتە سەر شانی منداڵەکە خۆی. دەزگای کۆچ شوێنی نیشتەجی بوون دیاری دەکا و زۆربەی جار دەبێ منداڵە بێ سەرپەرشتەکە شوێنی ژیانی بگۆڕێ و لە خوێندنگە و هاوڕێ و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و چالاکیەکانی داببڕدرێ. 

سڤێرکەر سپاک دەڵێ:

" تێگەیشتنی تەواوم هەیە کە ئەوە کێشەیەکە. بەڵام لە بارودۆخی ئێستا دا  ناتوانین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین، چونکە زۆر لەو منداڵانەی ساڵی ٢٠١٥ هاتوون ئێستا دەبن بە ١٨ ساڵ و پاشانیش ناتوانین یەک مانگ شوێنێک بە بەتاڵی بهێڵینەوە"

دەزگای کۆچ سەرەرای ئەوەی کە پێشوەخت لە کۆبوونەوەیەکدا منداڵەکە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دوای ١٨ ساڵی ئاگادار دەکاتەوە بەڵام هیچکات ئاگادار ناکرێنەوە کە بۆ چ شوێنێک رادەگوێزرێ تا چەند رۆژ بەر لە ١٨ ساڵ یان یان هەمان رۆژ کە دەبێ شوێنی نیشتەجی بوونیان بەجێ بهێڵن و دەبنە ١٨ ساڵ. بەرپرسی پرۆسەی نیشتەجێ بوون لە دەزگای کۆج لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد ئاماژە بەو کێشەیە دەکات و دەڵێت:"ئێمە ناتوانین پێشتر بریار بدەین کە ئەو کەسە لە کوێ دەژی، چونکە نازانینن چ شوێنێک بەتاڵ دەبێ و هاوکات گونجاویش دەبێ."
نیعمەت باس لە ئالۆزبوونی باری دەروونی خۆی دەکا و دەڵێ نەمدەزانی دەبێ چ بکەم، خوێندن و هاوڕێکانت دەبێ بەجێ بهێڵی، نەمدەزانی دەبێ چ بکەم  چەقۆیەک لەخۆم بدەم یان چی؟ بۆ ئەو پرسیارە کە بۆچی نەیانتوانی زووتر لە شوێنی گواستنەوەکەی ئاگاداری بکەنەوە، تاکوو بتوانێ خۆی ئامادە بکا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".