.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

فێرگە دەوڵەتیەکان ناچارن بەرێوەبەر بە کرێ بگرن

1:27 min

دامەزراندنی بەڕێوەبەر بۆ فێرگە دەوڵەتیەکان تا دێت زەحمەتتر دەبێت.

فێرگە دەوڵەتیەکان کێشەی دامەزراندنی بەڕێوەبەریان هەیە، بۆ نموونە کۆمۆنی نینێسهامن چەند جار ناچار بووە لە کۆمپانیاکانی بەکرێ گرتن (bemanningsföretag) بەڕێوەبەر داوا بکەن و ئەوەش بە چەندین جار گرانتر تەواو دەبێ. پێدەچێ ئەو کێشەیە لە داهاتوو دا هێندەی دیکە گەورە ببێتەوە.

راپۆرتێک کە لە لایەن سەندیکای مامۆستایانەوە ئامادەکراوە  پێشان دەدات کە لە دە ساڵی داهاتوو د ا چوار لە دەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان خانەنشین دەبن.لە هەرێمەکانی ڤێستەرنۆرلاند، گۆتلاند ، یەمتلاند و ستۆکهۆڵم نزیکەی نیوەی بەڕیوەبەرەکان خانەنشین دەبن.

ئایا کێ شوێنی ئەو کەسانە دەگرێتەوە، پرسیارێکی بێ وڵامە.کۆمۆنی نینێسهامن ناچار بووە کە لە کۆمپانایایەکی بەکرێ گرتن سێ بەڕێوەبەر داوا بکا و تێچووی ئەوەش مانگانە  ١٠ تا پازدە هەزار کرۆن و ساڵانە نیو ملیۆن کرۆن  گرانتر دەکەوێ.ئەوە بە گوێرەی وتەکانی ئاننا ئێریکسۆن سەرۆکی کاتی فێرگەکان.

ئاننا پێی وایە کە ئەو کێشەیە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر فێرگەکان و بەڕیوەبردن، هاوکات کار دەکاتە سەر فێرخوازان و کارمەندانی دیکەی  فێرگەکەش.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".