.
وێنە: Jessica Gow/TT

ساختەکاران لە رێگەی BankID موشتەری بانکەکان هەڵدەخەڵەتێنن

1:30 min

  پۆلیس هاووڵاتیان لە فێڵێکی نوێی ساختەکاران ئاگادار دەکاتەوە کە داوا لە مشتەری بانکەکان دەکەن ناو و نهێنی چوونەژووری  (BankID) خۆیان ئاشکرا بکەن

ئەوانەی کە وڵامی داوای ساختەکاران دەدەنەوە دەبنە قوربانی، ئەوە بە گوێرەی وتەکانی یان ئۆلسۆن." ئەگەر ئەوداوایە قبوڵ بکەی، ئەوا ساختەکاران دەتوانن بچنە نێو ژمارەی بانکەکەتەوە و دەستیان بە هەموو حیسابەکانت رادەگات و  دەتوانن پارەکانت بدزن.
ئەوە نوێترین شێوازی ساختەکاری بانکیە، ساختەکاران دەڵێن ئێمە لە لایەن پۆلیس یان بانکەوە تەلەفۆن دەکەین و بە مشتەریەکە دەڵێن کە ژمارە حیسابەکەت مەترسی دزی کردنی لەسەرە و ئەو کەسەش هان دەدەن تا کۆدی چوونە ژوورەوەی بۆ نێو بانکەکەی ئاشکرا بکا و ساختەکارەکە دەڵێ لەو رێگەیەوە هاوکاریت دەکەین کە  ژمارە حیسابەکەت ببەسترێ.

"بەو هۆیە کە بۆخۆت زانیاریەکانی چوونە نێو بانکەکەت ئاشکرا کردووە، شتێک کە نابێ بکردرێ زۆر زەحمەتە کە بانکەکە قەرەبووی خەسارەتەکەت بۆ بکاتەوە" هەر بە وتەی یان ئۆلسۆن ئەو چەند هەفتەی دوایی ئەو ساختەکاریە زۆر زیادی کردووە و رۆژانە کۆمەڵیک خەڵک بەو شێوەیە فێڵیان لێ دەکردرێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista