Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT
لایەنگری لە مۆدێراتەکان ڕوو لە زیادبوونە
1:14 min

مۆدێراتەکان لە ئەندازەگیری نوێی لایەنگرانی پارتەکاندا پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە لە کاتێکدا سویدییە دێموکراتەکان لایەنگرانیان لەدەست داوە.

مۆدێراتەکان لە ئەندازەگیری نوێی لایەنگرانی پارتەکان دا پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، لە بەشدارانی ئەو راپرسیەدا نزیکەی ٢٠،٦ دەڵێن ئەگەر ئەمڕۆ دەنگ دان بوایە دەنگیان بە مۆذێراتەکان دەدا، ئەو رێژەیە بە نزیکەی ٤،٤  بە بەراورد لەگەڵ ئەندازەگیری پێشوودا هەڵکشاوە. ئەوە بە پێی ئەندازەگیریەک کە  (SVT/Novus) ئەنجامی داوە. ئەو بەرەوپێشچوونە لە ئەندازەگیری (sifo) ش دا بەرچاو کەوتبوو کە رۆژی شەممە رادیۆی سوید بڵاوی کردەوە، کە لەو ئەندازەگیریەدا مۆدێراتەکان ٣،٢ دەنگدەرانیان زیادی کردووە.

 ئەوەی کە پەیوەندی بە پارتەکانی دیکەی بەرەی هاوپەیمانیەوە هەیە ژمارەکانی ئەم ئەندازەگیرییە پێشان دەدەن کە لیبرالەکان بە رێژەی ١،٦ لایەنگرانیان کەمی کردووە ، تەنانەت پارتی ناوەندیش لایەنگیری لە دەست داوە و لەو راپرسیەدا ١٠،٨ دەنگەکانی هەیە.

سویدیە دێموکراتەکانیش لەو ئەندازەگیرییەدا رێژەی لایەنگرانیان بە ١،٣ کەمی کردووە و ئێستا ١٦،٢ لەسەدی لایەنگرانییان هەیە.

جێگەی سەرنجە کە مەسیحیە دێموکراتەکان لە نوێترین ئەندازەگیری دا کەوتوونەتە خوارەوەی ئەو رادەیەی کە بۆچوونە ناو پەرلەمان پێویستە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".