Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT
گوێ بگرە‌
(1:33 min)

یاسا کاتییەکەی پێدانی ئیقامە رەخنەی لەسەرە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 november 2017 kl 14.08

ئەنجوومەنی رەوشتی پیشەیی مامۆستایان  پشتیوانی لەو مامۆستایانە دەکات کە نایانهەوێ زانیاری بە دەزگای کۆچ بدەن. ئەوان پێیان وایە یاسا نوێیەکە رەوشتی پیشەیی مامۆستایان دەخاتە مەترسیەوە.

 سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنە یەسپێر رێهن دەڵێت کە ئەرکی ئێمە وانەکوتنەوە، نمرەدانان و هەڵسەنگاندنە ئەوەش نەک لە بەر ئەوەی دەزگای کۆچ پێویستی پێیەتیی.

ئەم یاسا نوێیەی لە هاوینی ئەوساڵ دا هاتە ئاراوە دەرفەت بە هێندێک لە فێرخوازان دەدا کە ئیقامەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە ئەگەر خوێندنی ئامادەیی تەواو بکەن یا ئەگەر بەڵگەنامەکانی فێرگەکە پێشان بدات کە بۆ نموونە لە وانەکان دا ئامادەیی چالاکانەی هەبووە.

ئەنجومەنی رەوشتی پیشەیی کە لە لایەن دوو سەندیکای مامۆستایانەوە دامەزراوە پێیان وایە کە ئەو یاسایە مامۆستایان و پیشەکەیان لە زۆر بارەوە تووشی کێشە دەکات، بۆ نموونە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە لایەن دامەزراوەکان و فێرخوازازان و خزم و کەس و کاریانەوە فشاریان بخرێتە سەر. ئەوەش مەترسی دەخاتە سەر پیشەی مامۆستایەتیی کە دەبێ باشترینەکانی فێرخواز و پێشکەوتنەکانی بە هەند وەربگرێ.

زۆر لە مامۆستایان پەیوەندیان بەو ئەنجوومەنەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانن رۆڵی مامۆستایان لەو یاسا نوێیە دا چیە، بە بروای یەسپێر دەربرینەکانی ئەنجوومەنەکە دەتوانێ پشتیوانیەک بێت بۆ ئەو مامۆستایانەی نایانهەوێ زانیاریی بە دەزگای کۆچ بدەن.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".