.
وێنە: JOHAN NILSSON / TT

راهێنەری داڵکورد بە تۆمەتی بوختان کردن شکایەتی لێکرا

1:22 min

یانەی سریانسکا  شکایەت لە راهێنەری داڵکورد دەکا، ئەو راهێنەرە سریانسکای بە تۆمەتی ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان لە  گۆڕینی ئەنجامی یارییەکان دا هەبووە تۆمەتبار کردبوو.

ئێستا ئاندەرش برێنسترۆم (Andreas Brännström)  لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تەنانەت راگەیاندنی سریانسکاش دا بە تۆمەتی رێکخستنی ئەنجامی یارییەکان بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو تۆمەتبار کراوە، ئەو یانەیە بە تۆمەتی بوختان هەڵبەستن راهێنەرەکەی دالکورد تۆمەتبار دەکا

ئەو یانەیە لە پەیامێکی چاپەمەنیش دا لە ماڵپەرەکەی خۆیان نووسیویانە کە هیچ کێشەیەکی تایبەتیان لەگەڵ داڵکورد نیە. بەڵام ئەو تۆمەتانەی برێنسترۆم هیچ بنەمایەکیان نیە بۆیە لای پۆلیس و سەندیکای تۆپی پێ شکایەت لە برێنسترۆم دەکەن.

 ئاندەرش برێننسترۆم لە وتووێژێک دا لەگەڵ کەناڵی چواری رادیۆی سوید پەشیمان نیە لەو بانگەشانەی خۆی لە بارەی تۆمەتبارکردنی سریانسکا بەوەی کە بە ئەنقەست و بە شێوەی نایاسایی ئەنجامی یارییەکانیان گۆڕیوە. ئەو دەڵێ کە ئەوە کێشەیەکە هەیە و هیوادارم کە هەر ئەمن نەبم کە لەوبارەیەوە قسە بکەم و بێدەنگیەکی زۆر لەوبارەوە هەبووە پێویستە بەشێوەیەکی جدیتر باس بکرێن.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".