.

بۆ بەرەنگاری گەندەڵی داوای پلانێکی نیشتمانی دەکرێ

2:16 min

کێشەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی بەردەوامە و ئەمەش مەرجی چارەسەرییەکی جددیتر دەسەپێنێ.

ئولا ئاندرێن ی سەرۆکی تۆڕی نێونەتەوەیی (ترانسپارێنسی ئینتەرناشناڵ/Transparency international)، کە رێکخراوێکی ناحکومی جیهانییە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بڵاو کردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو پرسە خەبات دەکات، دەڵێ کە پێویستە چالاکانەتر لەو بوارەدا کار بکرێ.

ڕێکخراوەکە پێی وایە بە بەراورد بە وڵاتانی تر، سوید لە ئاستێکی باشدایە، بەڵام کاتێک بەشێوەیەکی گشتی باسی سوید دەکەین، دەبینین کە ئاستی گەندەڵی دانەبەزیوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییە و ئەمەش بەرەنجامی نەرێنی لەگەڵ خۆیدا دێنێ. ئولا ئاندرێن لەو بارەیەوە دەڵێ:

دیاردەی گەندەڵی لێکەوتە و دەرکەوتەی جیاجیای هەیە. گەندەڵی دەبێتە هۆی لاوازبوونی متمانە لە کۆمەڵگەدا و نیگەرانی لەگەڵ خۆیدا دێنێ.  

Transparency international لەو باوەڕەدایە کە پێویستە حکومەت لەوبوارەدا پلانێکی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەبێت و بۆ ئەم کارەش پێویستە رێکارە یاساییەکان سادە و ئاسان بکرێن. هاوکات پێویستە کۆمپانیا و بەرێوەبەرایەتییەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک کار بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

لە سوید لە زۆربەی حاڵەتەکانی گەندەڵی دا، کارمەندانی دەوڵەتی داوەتی ژەمێک خواردن یان گەشت و سەفەری وڵاتان دەکرێن، یانیش لەڕێگەی بەخشینی دیاری و شتی تر داوایان لێ دەکرێ تا پێگە و پۆستەکانیان بۆ ڕاییکردنی کاری شەخسی خەڵکانی تر بەکاربێنن.

سەرۆکی رێکخراوەکە لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵی:

داوەتکرنی کەسێک بۆ خوانی نیوەڕۆ ڕاستەوڕاست مانای تیوەگلان لە گەندەڵی نادا، بەڵام ئەگەر ئەو داوەتکردنە بۆ مەبەستی تایبەتی تر و لە ڕێگەیەکی نەگونجاوەوە بێت، ئەوکات لەوانەیە مەسەلەکە بچێتە خانەی گەندەڵییەوە.  

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".