.
رەمەزان کیزیل، سەرۆکی یانەی داڵکورد وێنە: Jonas Ekströmer/TT

داڵکورد دوایین یاری لە خولی پلە دووەکانی سوید ئەنجام دەدا

2:42 min

پاش ئەوەی شەممەی رابردوو بە تۆمارکردنی گۆڵێک لەگەڵ گایس یانەی دالکورد گەیشتە لیگی یانەی پلە یەکەکانی سوید، سبەی دوایین یاری خۆی لە خولی پلە دووەکانی سوید دا ئەنجام دەدا.

رەمەزان کیزیل سەرۆکی یانەکە لە لێدوانێک دا بۆ بەشی کوردی رادیۆی سوید سەرەرای ئەوەی خۆشحالی خۆی لە گەیشتنی یانەکەیان بە لیگی پلە یەکی یانەکانی سوید دەربڕی باسی لە گرینگی یارییەکەی سبەینێش لەگەڵ ترێلێبۆری کرد:"یارییەکەی سبەی بۆ ئێمە گرینگە،  چونکە دەمانهەوێ لە گروپەکەی خۆمان دا یەکەم بین."

دالکورد دوای ١٣ ساڵ لە دامەزرانی لە سالی ٢٠٠٤ دا هەفتەی ڕابردوو گەیشتە ریزی یانە پلە یەکەکانی سوید، کاتێک کاپتێنی تیمەکە رەوەز لاوان گۆڵێکی لە تیمی گایس کرد و بەو شێوەیە خۆشی و شادی خستە دڵی لایەنگرانی یانەکە.سەرۆکی یانەکە باس لە گرینگی ئەو یارییەو چوونیان بۆ (Allsvenskan) خولی یانە پلە یەکەکان دەکات:
وەک کەسێک بۆ من زۆر گرینگ نیە، بەڵام بۆ کورد و کوردستانیان مانایەکی گەورەی هەیە، نەتەوەی ئێمە هەر هەواڵی ناخۆشی بەدەست دەگات، بۆ یە بە ناوی کورد و بە ئالای کوردان سەرکەوتن بەدەست بهێنین، شانازی دەدەین بە کورد.

 
سەرۆکی یانەکە دەڵی رۆژی ٨ی مانگی یازدە نیازمان هەیە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەو سەرکەوتنە لە بۆرلێنگە جەژن بگرین و پاشان گالایەکیش بەڕێوە دەبەین، بەڵام تا ئێستا دیار نیە کەی ئەو گاڵایە بەڕێوە دەبەین.

سەبارەت بە گواستنەوەی یانەکە لە بۆرلێنگەو بۆ ئۆپسالا ، رەمەزان کۆزیل دەڵێ ئێمە کێشەمان لەگەڵ شارەداری هەیە بەڵام تا ئێستاش لەگەڵ شارەداری ئۆپسالا رێک نەکەوتووین و دانیشتنەکانمان بەردەوامن  کە ئایا یانەکە دەگوازینەوە یان نا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".