Glenn bergström står framför ingången till Verkstadsklubben på Volvo.
Glenn Bergström på Volvos Verkstadsklubb. وێنە: Victor Jensen/Sveriges Radio

ڕەخنەی سەندیکای میتاڵ لە سەرمایەگوزاریی دەرەکیی ڤۆڵڤۆ

2:52 min

سەندیکای مێتاڵ (IF Metall) نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە کەمکردنەوەی سەرمایەگوزاریەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبیل، ڤۆڵڤۆ(Volvo Cars) دەربڕیوە.

 سەندیکاکە پێی وایە سەرمایەگوزاریەکانی کۆمپانیاکە لە وڵاتی سوید کەمترە بە بەراورد بە سەرمایەگوزاریەکانی کۆمپانیای ناوبراو لە وڵاتانی دەرەوە. ئەوەش دەکرێ رێگەخۆشکەر بێت بۆ لەدەستدانی هەلی کار لە داهاتوویەکی نزیکی سێ بۆ چوار ساڵی تردا.

 گلێن باریستۆم کە جێگری سەرۆکی سەندیکاکە و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیای ڤۆڵڤۆشە دەڵێ؛ 

شایەد ئەو مەسەلەیە لە درێژمەودادا کێشەیەک دروست بکات، لانی کەم لە کاتی قەیران یان شکستێکی کۆمپانیاکە. لە کاتێکی وەهادا زەحمەتە بتوانین هەلی کار و رێژەی دامەزراندن بە هەمان ئاستی ئەمڕۆکە بهێڵینەوە.

 

شارەزایان سەبارەت بەو نیگەرانییانەی سەندیکاکە لەو باوەڕەدا نیین رێژەی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکە لە ناوخۆدا کەم ببێتەوە. کریستەر کارلسۆن، پرۆفیسۆری بەشی پیشەسازی لە پەیمانگای بازرگانی کۆپنهاگن دەڵێ ئەو لە نیگەرانییەکانی سەندیکاکە تێدەگا، بەڵام هاوڕای ئەوان نییە. ئەو دەڵی: 

 لەڕاستیدا نیگەرانییەکانی مێتال- Metall مایەی تێگەیشتنن، بەڵام من پێم وا نییە کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ سەرمایەگوزارییەکانی خۆی لە ناوخۆ تا ئاستێک کەم بکاتەوە کە نەتوانێ بەشی سویدی کۆمپانیاکە لەسەر پێ ڕاگرێ. لە راستیدا گەر ڤۆڵڤۆ ئەو سەرمایەگوزاریانە لە چین و ئەمریکا نەکات ئەوا وەک کۆمپانیایەکی لاواز دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە لە ناوخۆش توشی زەرەر دەبێت. 

کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان پلانی کەمکردنەوەی کارمەندەکانیان نییە. هاوکات پلانەکانیان بۆ زیادکردنی رێژەی وەبەرهێنانی ساڵانە لە ٢٠٠ هەزار ئۆتۆمبیلەوە بۆ ٣٠٠ هەزار لە ساڵێکدا لە ناوەندی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکە لە یۆتۆبۆری لە شوێنی خۆیدایە.

میکایل ڤیکەلگرێن لێکۆلەری بواری بەرێوەبەرایەتی بازرگانی لە پەیمانگای بازرگانی خۆڤدە(Skövde) پێی وایە کە سەندیکاکە لە زەق کردنەوەی ئەم ڕەخنەیەدا مەبەستی تری هەیە و دەیهەوێ لە ناوخۆدا سەرنجی زیاتر بۆ لای خۆی راکێشێ. ئەو لەسەر ئەو بڕوایەیە ئەوان گەرەکیانە لەو رێگەیەوە و بە هێنانەوەی دەلیل و ئارگومێنت پێگەی خۆیان لە ناوخۆ بەهێزتر بکەن.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".