.
وێنە: Thommy Tengborg/TT

پرسی باج وەزیری دارایی تووڕە دەکات

2:01 min

ئاشکراکردنێکی بەرفراوان نیشان دەدات کە زۆر کەسی دەولەمەند پارەکانیان دەبەنە دەرەوەی وڵاتەکانیان و لەوێ کاری پێ دەکەن. ئەم کارەش بۆ بەسپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج دەکەن.

نزیکەی ٢ هەزار سویدی ناویان لە ناو بەڵگە ئاشکرا کراوەکاندا هەیە. بە ملیۆنان بەڵگە لە بیرۆی پرسی دادی ئاپەلبای نیشان دەدات کە چۆن کەسانی دەوڵەمەند، لە زۆر وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن کەمترین باج بدەن، یان هەر هیچ باج نەدەن.

ئەگەرچی هەوڵەکانی خۆ دزینەوە لە باج نایاسایی نییە، بەڵام وەزیری دارایی ماگدالێنا ئاندەرشۆن بە بڵاو بوونەوەی ئەم زانیارییە تووڕەیە.

 ـ ئەمە هەرگیز قابیلی قەبول نییە، کە کەسانێکی بالادەستی دارایی لە جیهان پێیان وایە دەتوانن بەکەیفی خۆیان بەسەر سیستەمی باجدا زاڵ بن، و هەموو هێزێکی خۆیان دەخەنە کار بۆ ئەوەی باج نەدەن. ئەمە مەترسییە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێمە، چوونکە ئەم کارە ئەو باوەڕەی ئێمە بە کۆمەڵگامان هەیە دەهێنێتە ژێر پرسیار.

ئێستا بەڵگە ئاشکراکراوەکان کەوتوونەتە دەستی ڕۆژنامەوانان لە هەموو جیهان. لە پرۆگرامی ئوپدراگ گرانسکنینگ (Uppdrag granskning) لە تەلەڤزیۆنی سوید دەردەکەوێت کە چۆن سەرۆکی دەزگای بازرگانی سوید  (Svenskt Näringsliv)لەیف ئیۆستینگ هەوڵی داوە پارەکانی بباتە مالتا، بۆ ئەوەی کەمترین باج بدات.

هەرچەندە ئەمە کارێکی نایاسایی نییە بەڵام لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە جێگای پرسیارە.

ئیۆستینگ لە رێگەی نامەیەک وەڵامی پرۆگرامی ئوپدراگ گرانسکنینگ دەداتەوە و دەنووسێت کە ئەو لە ساڵی ٢٠١٠ وە هەتاکوو ئێستا نزیکەی ١٨٠ ملیۆن کرۆن باجی لە سوید و ئاڵمان داوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista