.
وێنە: Björn Larsson Rosvall/TT

حکومەت بەگژ گرووپە توندئاژۆکاندا دەچێتەوە

1:04 min

بەر لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو دەزگای پۆلیس و پۆلیسی ئاسایشی سوید دەیانهەوێ بەچڕی بەگژ گرووپە تووندئاژۆکان دا بچنەوە. ئەورۆ حکومەت لەو بارەوە بڕیار دەدا.

وەزیری داد مۆرگان یۆهانسۆن دەڵێ کە لەو ماوەی دواییدا گرووپە راستڕەوە تووندرەوەکان  زیاتر لە شوێنە گشتیەکان دەردەکەون و هاوکات بودجەی زیاتر بۆ پۆلیس و پۆلیسی ئاسایش (Säpo)  بودجەی زیاتریان دەخرێتە بەرددەست بۆیە دەتوانین چاوەروانی ئەوەشیان لێ بکەین کە لەو بارەوە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە. ئەوەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە چالاکانە پروپاگەندە و هەواڵی نادروست بڵاو دەکەنەوە  یان کەڵک لە تووندوتیژی و هێرش کردن وەردەگرن.

وەزیری داد  باس لە ئامادەبوونی بزووتنەوەی بەرگری باکوورNazistiska Nordiska) Motståndsrörelsen) لە هاوینی رابردوودا لە هەفتەی Almedalsveckan  دا دەکا و دەڵێ ئەوانە نموونەیەکن کە پۆلیس دەبێ زیاتر چاوی لەسەریان بێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".