.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ئاننیکا ستراندهێڵ وێنە: Henrik Montgomery / TT

نەزۆک کراوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە

1:31 min

سەدان کەس کە بە نەزۆکاندن ناچار کراون کاتێک رەگەزی خۆیان گۆڕیوە ئێستا لە پێشنیازێک دا کە لە لایەن حکومەتەوە ئامادەکراوە داوای قەرەبووکردنەوەی هەریەک لەوانە بە ٢٢٥٠٠ کرۆن دەکردرێت.

بەر لە ساڵی ٢٠١٣ یاسا ئەو کەسانەی ناچار دەکرد خۆیان نەزۆک بکەن(sterilisering) ئەگەر رەگەزی یاسایی(juridisk kön)خۆیان گۆریبا .لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەدا ئەمڕۆ حکومەت لە پێشنیازێکی یاسایی دا  بۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان داوای قەرەبوکردنەوەی  ئەو ٦٠٠ تا ٧٠٠ کەسە دەکات لە ساڵی داهاتوو دا. مەبەست لە رەگەزی یاسایی ئەو رەگەزەیە کە لە کاتی لەدایک بوون دا بۆ کەسەکە دیاری دەکرێت، بەڵام کەسانێک هەن کە دواتر داوا دەکەن رەگەزی خۆیان بگٶڕن.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ئاننیکا ستراندهێڵ (Annika Strandhäll) لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێ (TT)رایگەیاند کە دەمانهەوێ ئەو شتە زیاتر روون بکەینەوە کاتێک کەسێک داوانامەی گٶڕینی رەگەزی خۆی پێشکەش دەکات و داواکەی پەسند دەکرێت، ئەو مەبەستی ئەوەیە کە پێویست ناکا کە لێکۆڵینەوە لە سەر ئەوە بکرێ کە ئەو کەسە نەزۆک کراوە یان نا.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی دەڵێت ئێمە وەک حکومەت دەمانهەوێ پێشان بدەین کە ئەوە هەڵە بووە و ئێستا زۆر بە تووندی لەو جۆرە مەرجانە خۆمان بەدوور دەگرین.

ڕێکخراوی (RFSL) تایبەت بە پرسی کەسانی (homo-bi och transpersoner) هاوڕەگەزخواز، دووڕەگەزە و ڕەگەزگۆڕاو داوای قەرەبوویەکی زیاتری کردبوو کە بۆ هەرکەسێک دەگەیشتە نزیکەی ٥٣٥٠٠٠ کرۆن و هاوکات داوای لە حکومەت کردبوو کە بە رەسمی داوای لێبووردن بکات بەڵام تا ئێستا حکومەت هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".