پێش دەروازەی رادیۆی سوید لە ستۆکهۆڵم
پێش دەروازەی رادیۆی سوید لە ستۆکهۆڵم وێنە: Jessica Gow/TT

هاوکارێکی رادیۆی سوید بەرنامەکەی جێهێشت

1:46 min

بەڕێوەبەری بەرنامەیەک لە رادیۆی سوید کە بە دەسرێژی جنسی بۆ سەر هاوکارەکانی تۆمەتبار کرابوو ناچار کرا کە واز لە بڵاوکردنەوەی پرۆگرامەکەی بهێنێت.

سیلا بێنک ئۆ (Cilla Benkö) سەرۆکی رادیۆی سوید ئەو هەواڵە پشت راست دەکاتەوە بێ ئەوەی ناوی ئەو کەسە بهێنێ، ئەو دەڵێ هەموو کردەوەیەکی دەسرێژی جنسی یان هەڵاواردن و تاوانکاری ئابووری لای ئێمە بە تووندی دژایەتیی دەکردرێ. لێکۆڵینەوە نێوخۆییەکانی رادیۆی سوید سەبارەت بەو کەسایەتیە ناسراوە کۆتایی پێهاتووە و لەو لێکۆلینەوانە ئاشکرا بوو کە ژنێک لە رادیۆی سوید دەسرێژی جنسی کردۆتە سەر هاوکارەکانی و بە شێوەیەکی نەخوازراو مەیلی جنسی خۆی پێشان داوە، هەم لە کاتی کارکردن و هەم دوای کارکردن.

ئێستا ئەو کەسە لەسەر کار نیە، ئەورۆ دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکەش تا ئێستا لە لەلایەن سەرۆکایەتیی رادیۆی سویدەوە چارەنووسی ئەو کەسە بە تەواوی یەکلا نەکراوەتەوە.بەڵام هاوکارێکی خۆی بە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی راگەیاند کە ئەو ئیتر پرۆگرامەکەی بڵاو ناکاتەوە.

سیلا بێنکۆ سەرۆکی رادیۆی سوید دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوەکە لە وتوێژێک دا لەگەڵ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید داوا لە هاوکارانی دەکات کە بە کراوەی باس لە بەسەرهات و کێشەکانی خۆیان لە شوێنی کارکردن دا بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista