.
وێنە: Staffan Lövstedt/TT

ڕێکەوتنی خاوەنکاران و سەندیکای کرێکاران سەبارەت بە مووچەی تازەهاتووان نزیکە

2:13 min

بەشی هەواڵەكانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت (Ekot) بۆی دەرکەوتووە کە خاوەنکاران وسەندیکای کرێکاران دەربارەی پرسی کاری تازەهاتووان وا خەریکە ڕێک دەکەوەن.

فشار لەسەر لایەنە جوداکانی بازاڕی کار دەربارەی ئەو پرسەی کە ئایا چۆن یارمەتی تازە هاتووان بکرێت، بۆ ئەوەی ئاسانتر بێنە ناو بازاڕی کار، زیادی کردووە.

لایەنە جوداکانی ئەم پرسە، ئەم پاییزە لە گفتووگۆدابوون و پێ دەچێت ئێستا بە دەرئەنجام بگەن.

بە گوێرەی پێشنیارەکە کەسانی تازە هاتوو و هەروەها ئەو کەسانەی کە ماوەی دوورودرێژ بێ کار بوون بە مووچەیەکی کەمتر دادەمەزرێن. بەشێکی مووچەکە لە ئەوستۆی خاوەنکارە و بەشەکەی تری کۆمەکێکی دەوڵەتییە و ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ تاکە کەسەکە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستی ئێکۆت گەیشتوون قەرارە ئەم مۆدێلی کارە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاقی بکرێتەوە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تازەهاتوونەتە سوید و ئیقامەیان وەرگرتووە، هەروەها ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ژێر ٢٥ ساڵە و زیاتر لە شەش مانگ بێکار بوون و ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لە سەر ٢٥ ساڵە و زیاتر لە یەک ساڵ بێکار ماوونەتەوە. ئەم کۆمەکی دامەزراندنەش لانی زۆر بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەدرێت.

ئەگەرچی جارێ وردەکارییەکانی پێشنیارەکە دیار نییە، بەڵام زانیارییەکان وا نیشان دەدەن کە مووچەی ئەم کارە تازانە لە ئاستی ئەو کارانەدا بێت کە مووچەی نزمیان هەیە. واتە ١٦ تا ١٨ هەزار کرۆن لە مانگدا.

جێی باسە وەزیری بازاڕی کار ئێلڤا یوهانسۆن پێشتر ڕایگەیاندووە، گەر بێت و خاوەنکار و سەندیکاکانی کرێکاران لەگەڵ یەک ڕێککەون ئەوا حکوومەت ئامادەیە بە دانی ئەو بڕە کۆمەکە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".