asylboende
وێنە: Maja Suslin/TT

خانووە کاتییەکانی پەنابەران کەم دەکرێنەوە

1:56 min

دەستگەی کۆچ بەردەوامە لە داخستنی ئەو خانوو و کامپە کاتییانەی بۆ پەنابەرانی تەرخان کرد بوو.

نزیکەی 6 هەزار لەو خانووە کاتییانە تا ئێستا ماون و بەنیازە تا مانگی شەشی ساڵی داهاتوو ئەوانیش دابخرێن. هەروەها دەستگەی کۆچ بەنیازە ئەو لۆکاڵ و خانووانەشی کە بەناوی دەستگەکەوە بۆ پەنابەرانیان وەرگرتووە ئەوانیش بگەڕێننەوە بۆ کۆمۆن و دەستگە دەوڵەتییەکان.

بەگشتیی تا کۆتایی ساڵی 2018 دەستگەی کۆچ تەنها 25 هەزار خانووی کاتیی بۆ پەنابەران دەهێڵێتەوە.

-کێنێت کارڵسۆن بەرپرسی دابینکردنی خانوو لە دەستگەی کۆچ دەڵێت ئەو خانووانەی کە دەیانهێڵینەوە بە پارەی دەوڵەت چاودێریی دەکرێن و بە پێی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی دێنە سوید دەگونجێبنرێن.

گەر ژمارەی پەنابەران زیاتر بن لە ژمارەی ئەو خانووانەی دەستگەی کۆچ، ئەوا پەنا بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کەرتی تایبەت دەبەن کە دەستگەی کۆچ گرێبەستی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ بەستوون، بەڵام هەندێک لەو کۆمپانیایانە ڕایان گەیاندووە کە ناتوانن چاوەڕێ بکەن تا دەستگەی کۆچ پێویستییان پێیان دەبێت بەڵکە گەر بینا و خانووەکانیان بۆ بفرۆشرێت ئەوا گرێبەستەکەیان لەگەڵ دەستگەی کۆچ هەڵدەوەشێننەوە.

لە ساڵی پارەوە واتا 2016 کە ژمارەی ئەو کەسانەی پەنا بۆ سوید دەهێنن کەم بۆوە دەستگەی کۆچ دەستی بە کەمکردنەوەی ئەو خانووە کاتییانە کرد کە بۆ پەنابەرانی تەرخان کردبوو، تا ئێستا گرێبەستی نزیکەی 40 هەزار خانوو لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا هەڵوەشێندراوەتەوە.

بەو پێیە، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا هەموو ئەو خانووانەی لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەلایەن دەستگەی کۆچەوە بۆ پەنابەران بە کرێ گیرابوون هەموویان دادەخرێن، واتا دەگەڕێندرێنەوە بۆ کۆمپانیاکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".