Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Jiyan Chinor
لە ڕاستەوە: ژیان بەهرۆزی و چنوور پالانیجافی وێنە: مونتاجی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید

"بەهۆی نەبوونی هاوکارییەوە خەڵکی دەمرن"

6:11 min

(DefendKurdistan) یەکێک لەو ڕێکخراوە کوردییە خۆبەخشانەیە کە لە سویددا دەستی بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کردووە.

چنوور کە لەگەڵ گرووپی دیفێند کوردستان کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کۆ دەکاتەوە کەسوکاری خۆشی لە بەرکەوتەی ئەو ڕووداوەن.

هەروەها چەند هاوکارێکی ڕێکخراوی دیفێند کوردستان بەنیازن خۆیان بڕۆنەوە بۆ کرماشان و لەوێ هاوکاریی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بکەن، یەکێک لەوان ژیان بەهرۆزییە کە بە ناچاری لەو پلانە پاشەکشە دەکات.

جێی باسە بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممەی ڕابوردووەوە لە هەرێمی وکوردستان و شارە کوردییەکانی سەرسنووری نێوان عێراق و ئێران زیانێکی زۆری مادیی و گیانی لێ کەوتەوە، بەتایبەتی لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کە ئەم هەڵمەتی کۆمەککۆکردنەوەیەی لەلایەن ڕێکخراوی (DefendKurdistan)ەوە بۆ تەرخان کراوە.

هەروەها چەند ڕێکخراوێکی دیکە بەهەمان شێوە کۆمەک بۆ بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆدەکەنەوە بۆ نموونە ڕێکخراوێکی ڕۆژی سووری کوردی (Kurdiska röda solen).

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".