jurister
وێنە: Anders Wiklund/TT

هەزارەها یاساناس دژ بە گێچەڵی سێکسی وەستانەوە

2:53 min

بواری یاساناسیش لەسەر گێچەڵی سێکسی لە کارەکەیاندا هاتنە دەنگ و کامپینێکیان ڕا گەیاند.

4445 دادناسی ژن لە هەڵمەتێکی ئیمزا کۆکردنەوەدا کە لە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) بڵاو بۆتەوە باس لە ئەزموونی خۆیان لە گێچەڵی سێکسی لە کاتی کاردا دەکەن. هەڵمەتەکە لە ژێر ناوی (#medvilkenrätt)ە

وەزیری خوێندنی ئامادەیی و گەشەی زانیاریی ئاننا ئێکسترۆم کە پێشتر وەک یاساناس کاری کردووە، دەڵێت ئەم هەڵمەتە مایەی خۆشحاڵییە، ئێمەی یاساناس دەمێکە پێکەو ەباسی ئەم کێشەیە دەکەین بەڵام تا ئێستا بە ئاشکرا و بۆ ڕایگشتییمان ئاشکرا نەکردووە. ئەمە هەڵمەتانە باری سەرشانی ئەو ژنانە سووک دەکات کە چەندین ساڵە بەو کێشانەوە گینگڵ دەدەن.

ئەو هەروەها دەڵێت ئەوەی کە نامۆیە لەم نێوەندەدا ئەوەیە کە شوێن و کاری یاساناسی بۆ کۆمەڵگەیەکی ئارام و پاراستنی ڕەوتی یاسایە، ڕوودانی ئەم جۆرە دەستدرێژیانە جێی پرسیارە و بە پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە کە بواری دادناسی کاری بۆ دەکات.

ئەو ژنە یاساناسانەی ئەو هەڵمەتەیان ڕاگەیاندووە باسیان لە چەندین ئەزموونی ناخۆش کردووە کە لەکاتی کاردا تووشیان هاتووە هەر لە گێچەڵپێکردنەوە هەتا دەگاتە دەستدرێژیی سێکسی.

بۆ نموونە یەکێکیان باس لەوە دەکات کە لە شوێنی کارەکەیدا هاوکارە پارێزەرە پیاوەکانی ئەو جێگەیەی کە لە هۆڵی دادگادا بۆ نوێنەری قوربانییانی تاوان دانراوە پێی دەڵێن (tösastolen) کورسی کچۆڵەکان، ئەو ناونانە بۆ بچووکردنەوەی ڕۆڵی ئەو ژنانە بووە لە شوێنی کارەکەیاندا.

جێی باسە ئەو هەزاران یاساناسەی ئەو هەڵمەتەیان ئیمزا کردووە نووسیویانە کە ئەوەی ڕێ بۆ ئەم جۆرە گێچەڵانە بە ژنان خۆش دەکات ئەو بنەما و سترکتورە نادیارانەیە کە ڕێ بۆ کلتوری دەسترێژییکردن بۆ ژنان خۆش دەکات. بەتایبەت ئەو ژنانەی لە دۆخێکی وابەستەییدان لە کارەکانیاندا، واتا کەسی بڕیاردەر نین.  

 لەلایەکی دیکەوە وەزیری پرسی داد مۆرگان یوهانسۆن لەو بارەیەوە بۆ رادیۆی سوید دەڵێت، ئەم هەڵمەتە نیشانەی گەورەیی بەرفراوانی ئەم کێشەیەیە، بەڵام نیشانەی ئەوەشە کە پاش ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی ئێستا خەڵکی دەوێرن باس لەو کێشەیە بکەن.

وەزیری داد هەروەها ئاماژە بە یاسایەکی نوێ تایبەت بە تاوانی سێکسی دەکات کە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت. ئەو یاسایە، مورگان یوهانسۆن دەڵێت نابێت بە کەم بزانرێت لەبەرئەوەی یاسا بۆ ئەوەیە کە تاوانباران دادگایی بکرێن و هەروەها دەبێتە ئاماژەیەک بۆ هەموو تاکێک کە ڕۆڵ و هەڵوێستی لە کۆمەڵگەدا چییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".