.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

” پێویستە پیاوان بە خۆیاندا بێنەوە”

8:08 min

ڕێكخراوی سەراسەریی زانیاریدانی جنسیی سوید (RFSU) ئێوارەی سێشەممە بە هاوکاریی ئینستیتوتی شانۆی (Unga klara) لە شاری ستۆکهۆڵم سیمینارێکیان بۆ باسکردن لە ڕۆڵی پیاون و بەشدارییان لە کامپەینی (metoo#)  ڕێکخست.

سالار شەڵماشی کۆمەڵزان، دەرمانناسی کێشە دەروونییەکان و سێکسۆلۆگی کوردی نیشتەجێی ستۆکهۆڵم باس لە ڕۆڵی پیاوان بە گشتی و پیاوانی کورد بە تایبەتی دەکات و گرنگی بەشداربوونیان لە هاشتاگی .(metoo#)

لەو هاشتاگەدا بە هەزاران ژن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسیان لە ئەزموونەکانی خۆیان دەربارەی گێچەڵی سێکسی کردبوو.

سالار شەڵماشی دەڵێت لە زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە دەستدرێژی سێکسی دەکرێت پیاوان تاوانبارن. مادام کە پیاوانیش تاوانبارن گرنگە بە خۆیاندا بێنەوە.

ناوبراو پرسی جنسیی بەلاوە تەواو سیاسییە و ڕەخنە لە ڕێکخراو و حیزبە سیاسییە کوردییەکان دەگرێت کە ئەم پرسە ناخەنە ڕۆژەڤی کاریان و گرنگی پێ نادەن. پێویستە ئاستی زانیاری ژنان و بە تایبەت پیاوان لەم بارەوە بڕواتە سەر. دەبێت هەروەها لە تەربیەتدانی منداڵەکان زۆر بە ئاگا بین. ئەوان نەوەی داهاتوون و ئەگەر هەر لە ئێستاوە قسەیان لەگەڵ نەکەین و کەسانی بە ئاگا دەرنەیەن ئەوا لە داهاتووشدا لە واتای دەستدرێژی تێناگەن، بە بڕاو سالار شەڵماشی پسپۆڕی پرسە جنسییەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".