Alexandra Pascalidou och Martin Karlsson
لە ڕاستەوە: مارتین کاڵسۆن و ئەلێکساندرا پاسکالیدۆ وێنە: Sveriges Radio

پاسکالیدۆ لەو نازییە خۆش بوو کە ژیانی تاڵ کردبوو

3:47 min

نووسەرو ڕۆژنامەوان ئەلێکساندرا پاسکالیدۆ لەو نازییە خۆش بوو کە چەندین ساڵ بە هەڕەشە و کینە ژیانی تاڵ کردبوو.

- زۆر شادوومان بووم بەوەی کە کەسێک لەو تاریکییەوە کە چەندین ساڵە لەژێر ناوی خوازراودا هەڕەشەم لێ دەکات، ئێستا دێت و داوای لێبووردنم لێ دەکات. ئەلێکساندرا پاسکەلیدۆ دەلێت سەرەتا زۆر دڵم خۆش بوو بەڵام ترساشم لەوەی کە ڕەنگە ئەمە داوێک بێت بۆم نرابێتەوە.

چەندین ساڵ مارتین کارلسۆن لە ژێر ناوی خوازراودا نامەی هەڕەشەی بۆ ڕۆژنامەوان و نووسەری بە ڕەگەز یۆنانی ئەلێکساندرا پاسکەلیدۆ دەنارد، تا ساڵی پار وازی لە بزووتنەوە نازییەکان هێناوە و لەم ڕۆژانەی دواییدا نامەیەکی بۆ پاسکەلیدۆ ناردووە تا بیبەخشێت. پاسکەلیدۆ زۆر شادوومان دەبێت بەم نامەیە و پەیوەندیی دەکات بە مارتین کارلسۆنەوە تا یەک ببینن.

-مارتین کالسۆن دەڵێت ئەوە باشترین چاوپێکەوتن بوو بەڵام ناخۆشترینیش بوو لەبەرئەوەی هەرچی هەستی خۆشی و ئازاریویژدان بوو تێکەڵ بوو بوون، ئەوەشی کە ڕووبەڕوو پێی بڵێم بمبوورە.

ناردنی نامەی هەڕەشە و کینە لەلایەن لایەنگرانی بزووتنەوە ڕاسیستە نازییەکانەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگەدا دیارن و دژ بە جوداکاریی کۆشش دەکەن، یەکێک لەو دیاردانەیە کە لە سویددا تووشی چەندین کەسی ناسراو هاتووە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە میدیاکانەوە دەردەکەون و چالاکن. 

-  مارتین کارلسۆن باس لەو هەڕەشە و هێرشانە دەکات کە بۆ ۆاسکەلیدۆی ناردووە، دەڵێت بۆ نموونە بۆم دەنووسی کە ئاگای لە خۆی بێت و بەدوایەوەم، ڕۆژێک بە تەورێکەوە لە دەرگاکەت دەدەم، ئەوەشم چەندین جار و لە ژێر چەندین ناوی خوازراودا دووبارە کردۆتەوە.

مارتین سەبارەت بەو ڕق و کینەیەی بەرامبەر بە پاسکەلیدۆ دەڵێت هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئەو دژی هەموو ئەو بنەمایانە بوو کە من باوەڕم پێیان بوو، پاسکەلیدۆ باسی یەکسانی و مافی هەمووان بێجیاوازیی دەکرد ئەمەش منی تووڕە دەکرد. بەڵام ئەی چی بوو کە مارتینی لەو بیروباوەڕە ڕاسیستانەیە بەخەبەر هێنا؟

-  مارتین کارلسۆن  دەڵێت کچێکی بەڕەگەز بیانیم ناسی، هەموو شتێکی ئەو کچە پێچەوانەی بیروباوەڕەکانم بوو بەڵام هەموو ئەو شتانەشی بەدرۆ دەخستەوە کە من باوەڕم پێیان بوو، هەر بۆیە کەوتمە پرسیارکردن و بەدرۆخستنەوەی ئەو شتانەی دژ بە بیانی، خەڵکی هۆمۆسێکسوێل، دژ بە ژنان باوەڕم پێ هێنابوون. لای من بیانی کەسی مشەخۆر بوون، ژن دەبوا لەماڵەوە بێت و گوێڕایەڵی مێردەکەی بێت. کارلسۆن دەڵێت من چەندین ساڵ بەو بیروباوەڕانە مێشکم شۆرابۆوە.

کارلسۆن هەروەها دەڵێت ئەو برینانە و ئازاری ویژدانم هەرگیز ساڕێژ نابێت بەڵام زۆر گرنگیشە کات بدەیت بخۆت و لەخۆت و کردارەکانی ڕابردووت ببوریت. ئەو هەموو خۆشەویستییەشی کە لەم ڕۆژانەی دواییدا وەرم گرتووە مایەی شانازییە.

پرسیارێکی دیکە ئەوەیە کە دوای ئەو هەموو ساڵە لە ژیانلێتاڵکردن نووسەر و ڕۆژنامەوان ئەلێکساندرا پاسکەلیدۆ چۆن توانیی لەو مارتین کارلسۆن خۆش ببێت؟

-  دەبێت لێببوریت بۆ ئەوەی ژیانت بەردەوام بێت بەو هیوایەی کەسانێکی دیکەش ڕێچکەی مارتین بگرنە بەر و ڕق و کینە بگۆڕن بە خۆشەویستی، ئینجا ئێستاش کە کەسێکی دیکە دێتە ڕیزی مافی یەکسانی مرۆڤەکان و بۆ بنەماکانی دیموکراتی هەوڵ بدات ئەوا ئەرکی هەمووانە پشتگیریی بکەین و لە ئامێزی بگرین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".