Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Polis Husby
وێنە: Anders Ahlgren/SvD/TT

بۆ بەرگرتن لە تاوان میکرۆفۆن لە ناوچەی یارڤا دادەنرێت

2:30 min

پۆلیس مۆڵەتی پێ دراوە بۆ بەرگرتن لە تاوان لە گەڕەکەکانی، ڕینکەبی، تێنستا و هیوسبی میکرۆفۆن دابنێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنی پۆلیس پێدەچێت بە سەدەها میکرۆفۆن لەو گەڕەکانەدا دابنرێن و لەگەڵ هێڵی ناوەندی دەستگەی پۆلیس ببەسترێنەوە.

ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە لە ڕێی ئەو میکرۆفۆنانەوە لە کاتی ڕووداوی تەقەکردن، تەقینەوە و هاوارکردندا ڕاستەوخۆ ئەو دەنگانە بگەنە پۆلیس، هەروەها ڕاستەوخۆ نامەیەکی ئەلەکترۆنی لە شێوەی مەیل یاخود ئێس ئێم ئێس بگاتە پۆلیسی ناوچەکە و بە زووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.

یواکیم سۆدەرسترۆم بەرپرسی کامێرای چاودێری لە دەستگەی پۆلیس دەڵێت پێشبینی دەکەین ئەم میکرۆفۆنانە بە هاوکاریی کامێراکان ماوەی گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکان کورت بکەنەوە، بەراورد بەوەی کە ئەگەر کەسێک تەلەفۆن بۆ ژمارەی فریاگوزاریی 112 بکات و بکەوێتە سەرەوە.

ئەو هەروەها دەڵێت لە ڕێی ئەو میکرۆفۆنانەوە دەتوانین بزانین بۆ نموونە ئەو تەقانەی دەکرێن لە چەکی ئۆتۆماتیکییەوە دێن یاخود دەمانچەی ئاسایی.

ئەو میکرۆفۆنانە شاراوە دەبن و ئەو دەنگانەی لەو میکرۆفۆنەوە دەگەنە لای پۆلیس هەڵناگیرێن واتا دواتر دەسڕدرێنەوە هەروەها وتووێژی ئاسایی نێوان خەڵکی لە ڕێی ئەو میکرۆفۆنانەوە بە ڕوونی نابیسترێت.

جێی ئاماژەیە لە مانگی مای ڕابوردووەوە 55 کامێرای چاودێریی لە ناوچەی یارڤا لە ستۆکهۆڵم واتا گەڕەکەکانی ڕیبکەبی، تێنستا و هوسبیدا دانران، پۆلیس دەڵێن ئەو کامێرانە سوودێکی زۆریان هەبووە بۆ نموونە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ماددەیهۆشبەر بڵاو دەکەنەوە یاخود ئەو کەسانەی ئاژاوە دەنێنەوە.  

هەر هەینی ڕابوردوو سەرۆکایەتیی هەرێمی ستۆکهۆڵم بڕیاری دا مۆڵەتی مانەوەی کامێرەکانی چاودێریی لەو گەڕەکانە بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە نوێ بکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".