.
وێنە: Björn Larsson Rosvall / TT

کۆبونەوەی یەکییەتیی ئەورووپاوە یۆتۆبۆری پەک دەخات

2:15 min

زۆربەی ڕێگاوبانەکان گیراون، فێرگا و بازاڕەکان داخراون و پۆلیس داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە.

سبەینێ 17ی نۆڤەمبەر سوید بە سەرۆکایەتی سەرەکوەزیران ستێفان لۆڤێن و بەڕیوەبەری کۆمسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپا ژان کلاود ژەنکەر میوانداریی لە کۆبوونەوەی باڵای یەکییەتیی ئەورووپا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئاسانکاریی بۆ هاتنە بازاڕیکار و گەشەپێدان.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی وڵاتان و بەرپرسانی بازاڕیکار و نوێنەری چەندین بواری دیکە ئامادە دەبن.

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی یۆتۆبۆری دانیێل بێرنمار ڕەخنەی لە پلانی ئامادەکاریی بۆ ئەم کۆبوونەوانەی یەکییەتیی ئەورووپا دەگرێت و دەڵێت خەڵکیی ناتوانن بچن بۆ کار و فێرگا، هەندێک لە بنکە تەندروستییەکان داخراون و داوا لە هاوڵاتییان کراوە لە ماڵەوە بمێننەوە تەنانەت نابێت لە بالکۆن یاخود لە نزیکی پەنجەرەکانیشیانەوە بن.

بێرنمار دەڵێت دەکرا شوێنی کۆبوونەوەکان و شوێنی مانەوەی بەشداربووان لە یەک شوێندا کۆبکرایەتەوە و هەموو یۆتۆبۆرییان بەو کۆبونەیەوە لە کار نەخستایە.

بەڵام سکرتێری سەرکوەزیران هانس داڵگرێن دەڵێت دەبێت بزانین کە بارودۆخی ئاساییش لە سویددا وەک جاران نییە، دوو ڕووداوی تیرۆرسیتیی هەبووە و وەزیری دەرەوەمان کوژراوە.

جا بۆ پاراستنی گیانی ئەو سیاسەتمەدارانەی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دێنە سوید دەبێت ڕیکاری تایبەت بگیرێتەبەر. هانس دالگرێن هەروەها دەڵێت لە نیگەرانیی دانیشتووانی یۆتۆبۆری تێدەگەین بەڵام دەبێت بزانن کە ئەمە یەکەمجارە سەرۆکی هەموو وڵاتانی یەکییەتییەکە بۆ تاووتوێکردنی پرسی هەلومەرجی هاوڵاتییان لە بازاڕیکاردا کۆ دەبنەوە. 

جێی باسە ساڵی 2001 یش کۆبوونەوەی باڵای یەکییەتیی ئەورووپا لە یۆتۆبۆری ڕێکخرا  کە پشێویی زۆریی لێ کەوتەوە، بەردهاویشتن تەقە و بە دەیان هەزار کەس خۆپیشاندانیان کرد بەتایبەت دژ بە هاتنی سەرۆکی ئەمەریکای ئەو کات جۆرج دەبلیو بوش.

لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە 53 پۆلیس و 90 خۆپیشاندەر بریندار بوون و پۆلیس ڕەخنەیەکی زۆریان هاتە سەر سەبارەت بە مامەڵەیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".