Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: MAJA SUSLIN

”دانانی میکرۆفۆن بۆ پاراستنی ئاساییش کارێکی باشە”

2:15 min

هەندێک لە دانیشتووانی گەڕەکی هیوسبی پێیان باشە پۆلیس میکرۆفۆن لە گەڕەکەکەیان دابنرێت.

سەبارەت بەوەی کە پۆلیس ستۆکهۆڵم مۆڵەتیان پێ دراوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی تاوانکاریی میکرۆفۆن لە ناوچەی یارڤا، واتا گەڕەکە چڕبیانییەکانی ڕینکەبی، تێنستا و هیوسبی دابنێن بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەردانی گەڕەکی هیوسبیمان کرد و دوو لەو هاوڵاتییانە ڕای خۆیان بەم شێوەیە گەیاند.

بەڵام ئامینە بە پێچەوانەی ئەو دوو هاوڵاتییەوە پێی وایە دانانی میکرۆفۆن کارێکی باش نییە لە کاتێکدا ڕەنگە گفتوگۆی ئاسایی نێوان خەڵکی تۆمار بکات، باوەڕیش بەوە ناکات کە پۆلیس دەڵێن قسەی خەڵکی لەو میکرۆفۆنانەوە نابیسترێت.

ئامینە دەڵێت ئەو کامێرانەی لە مانگی مای ڕابوردوو دانران دەرئەنجامی باشی هەبووە و هەست بە ئارامی و ئاساییش دەکەین، ئەو کامێرانە بەسە و پێویست بە میکرۆفۆن ناکات.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".