.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

دەنگی ژنانی بێزار لە گێچەڵی سێکسی پەرە دەستێنێت

2:05 min

ژنانی بوارەکانی تێکنیک و شانۆگەریی و فیلمیش بێدەنگی خۆیان بەرامبەر بە سێکسیزم و گێچەڵی سێکسی شکاند.

 هەر دێت و ژنانی زیار لە بوارە جیا جیاکاندا بیدەنگی خۆیان دەربارەی بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی دەشکێنن و دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ هاشتاگی (#Metoo).

ئێوارەی یەکشەممە چەندین مانیفێست لە سەراسەری وڵاتی سویددا لە ژێر دروشمی (#Tystnadtagning) لە لایەن ئەکتەرانی بواری شانۆ و فیلمی سوید ئەنجام دران.

٧٠٤ ئەکتەری ژن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند:

"لەمەوبەدوا ئیتر بیدەنگ نابین، لە کاتی پێویستدا کەسانی لێپرسراو رادەستی یاسا دەکەین. شەرمەکە دەخیەنە ئەو جێگای کە پێویستە ـ واتە دەیخەینە ئەستۆی کەسی تاوانکار و ئەو کەسەی کە پارێزگاریی لە تاوانبارەکە دەکات."

شازادە فیکتوریا کە لە مانیفێستەکەی شاری ستۆکهۆڵم دوێنێ ئیوارە ئامادە بوو، ئەم هەڵمەتەی ئەکتەرانی بواری شانۆ و فیلمی بەلاوە هەنگاوێکی گرنگە.

جێی باسە هەروەها ١١٣٩ ژنی بواری تێکنیکیش لە ژێر دروشمی (#Tekniskfel) وەک ژنانی بوارەکانی تر، بێدەنگی خۆیان لە بارەی گێچەڵ و پەلامارە سێسکسییەکان لە لایەن هاوکارە پیاوەکانیانەوە شکاند. چەدنین ژن ئەزموونەکانی خۆیان لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر بڵاو کردووەتەوە و یەک لەو ژنانە ئاوا باس لە هاوکارە پیاوەکەی دەکات:

"هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە دەستی هێنا بۆ ناو لەشم پیی وتم، کەمێک گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کار خۆش نییە بەلاتەوە؟ "

جێی باسە هەڵمەتی (#metoo) لە سەرەتاوە لە ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوواتر لە سویدیش پەرەی سەند. سەرەتا ئەکتەرانی شانۆ لە (Kungliga teatern) دەستیان پێ کرد و دواتر ژنانی بواری یاساناسی، ژنانی موزیکژەن و گۆرانیبێژ، ژنە سیاسەتمەدارەکان و ئێستاش ژنانی بواری تێکنیک و ئەکتەرانی شانۆ و فیلمی هاتە پاڵ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".