Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Aung San Suu Kyi och Margot Wallström
لە ڕاستەوە: وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم و سەرۆکی بورما ئاونگ سان سو کی وێنە: TT
گوێ بگرە‌
(1:54 min)

”ناوی ڕۆهینگییەکان ناهێنن”

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 november 2017 kl 14.21

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم ئەمڕۆ چاوی بە سەرۆکی بورما کەوت و دەڵێت ئەو نەیدەویست وشەی ڕوهینگییەکان بەکار بهێنێت.

ڤاڵسترۆم دەڵێت کاتێک لە سەرۆکی بورما (ئاونگ سان سو کی) م پرسی بۆچی وشەی ڕۆهینگی بەکار ناهێنیت، مێژوویەکی دورودرێژی بۆ هێنامەوە سەبارەت بەوەی کە بۆچی دوودڵن لە بەکارهێنانی ئەو وشەیە.

ڤاڵسترۆم دەڵێت لە کاتی کۆبوونەوەکانی یەکییەتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئاسیاشدا سەبارەت بە پرسی ڕۆهینگییەکان کە ئەمڕۆ کۆتایی هات، من تاکە کەس بووم کە وسەی ڕۆهینگییەکانم بەکار دەهێنا.

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا گەشتێکی بۆ ئاسیا کرد بەتایبەت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە برودۆخی ڕۆهینگییەکانی بورما ببینێت، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی کەمپی پەنابەرە ڕۆهینگییەکانی لە بەنگلادش کرد ئەمڕۆ چاوی بە سەرۆکی بۆرماش کەوت.

ئەو هەروەها دەڵێت سەرۆکی بورما جەختی لە گرنگی ئاشتبوونە کردۆتەوە، هەروەها سەبارەت بە هاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەری کێشەی ڕۆهینگییەکان ڤاڵسترۆم دەڵێت جۆرێک لە پێشوازیمان هەست پێ کرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆرما هەموو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوەی ڕوو دەدات کێشەی ناوخۆییە و پێویستیان بە دەستی دەرەکی نییە.

ڤاڵسترۆم دەڵێت پێمان ڕاگەیاندن کە خەڵکی لێقەوماو ناتوانن متمانە بە هێزی سوپا بکەن و باسی ئەو تاوانکاریی و بەسەرهاتانە بکەن کە تووشیان هاتووە بەڵکە دەبێت ئەو کارە بە خەڵکانی بێلایەن لە دەرەوەی بورما بسپێردرێت.

جێی باسە ئەم سەردانەی ڤاڵسترۆم بۆ بورما هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی بۆ بەنگلادش بۆ بینینی بارودۆخی ڕۆهینگییە پەنابەرەکان لەو وڵاتە، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی یەکییەتیی ئەورووپا و سەرۆکی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕۆهینگییەکان.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".