UR
Senaste nytt från den engelskspråkiga världen.

نوێنەرایەتیی دژ بە هەڵاواردن چاودێریی بواری میدیا دەکەن

1:15 min

40 کۆمپانیا و ڕێکخراوی بواری میدیا و یاساناسی دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی (#metoo) لەلایەن نوێنەرایەتیی دژ بە هەڵاواردنەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە

ئەو چاودێرێیەش بریتییە لەوەی کە ئەو نوێنەرایەتییە دەیەوێت دڵنیا بێت کە ئەو شوێنی کار و کۆمپانیایانە ڕێکار و ڕۆتینی دیاریکراو و بەرجەستەیان هەیە دژ بە گێچەڵی سێکسی و دەسترێژییەکانی لەو جۆرە.

ئەم بڕیاری چاودێریکردنەش لە دوای ئەوە دێت کە سکاڵایەکیان دژ بە سەرۆکایەتیی تەلەفزیۆنی (TV4) بەدەست گەشتووە سەبارەت بەوەی کە بەرپرسانی ئەو تەلەفزیۆنە هەرچەندە سکاڵایان بەدەست گەشتووە کە هەڵاواردن و گێچەڵی سێکسیی بە کارمەندان کراوە بەڵام لێنەکۆڵیونەتەوە و سکاڵاکانیان بەجدیی وەرنەگرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر بەرپرسێک سکاڵای لەو جۆرەی بەدەست بگات ئەرکی سەرشانییەتی و دەبێت بەپێی یاساکانی گێچەڵ و هەڵاواردن لێ بکۆڵێتەوە.  

نوێنەرایەتیی دژ بە هەڵاواردن دەڵێن، کارەکانمان تەنها ڕووی لە تەلەفزیۆنی TV4 نابێت لەبەرئەوەی ئەم دیاردەیە لە چەندین شوێنی کاری دیکەدا هەیە و هەڵمەتەکانی ئەم دواییە (ئاماژە بە هەڵمەتی #metoo) نیشانی دەدات کە دەبێ لە چەندین شوێنی کار بکۆڵینەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".