.
وێنە: Leif R Jansson / TT

بە تاوانی سواڵپێکردن سزای زیندانیی دران

1:31 min

دە کەسی بولگاری، ٨ پیا و ٢ ژن ساڵی ٢٠١٥ بە تەمای کار هێنرانە سوید. بەڵام کاتێک گەیشتنە ئێرە سواڵیان پێ کرا، دەبوو خەرجی هاتنی ڕێگاکەیان بۆ ئێرە دەربێننەوە. دوێنێ دوو کەس، ئەوانیش بە ڕەگەز خەڵکی بولگاریا بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ سزا دران.

سزای تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ٢ ساڵە، بەڵام دادگا تاوانکەی ئەوەندە پێ بەرفراوانە کە سزای ٤ ساڵ و دوو مانگی بۆ ئەو دوو پیاوە بڕیەوە کە بۆ سواڵکردن کەڵکیان لەو نەفەرانە وەرگرتووە. ئەم ٢ پیاوە، یەکێکیان تەمەن ٥٠ ساڵ و ئەوی تریان ٤٠ ساڵ، بە هۆی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ حوکمی زیندانییان بەسەردا سەپا. لە دوای تەواوکردنی زیندانییەکەشیان دەر دەکرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و تا ماوەی ١٠ ساڵی تر مافی هاتنەوەیان بۆ سوید لێ زەوت کراوە. هەروەها دەبێت ئەم دوو پیاوە بە هۆی ئەو سووکایەتییەی بە کەسەکانیان کردووە نزیکەی ٣٧٥ هەزار کرۆن وەک قەرەبوو بدەن بەو ١٠ نەفەرە.

جێی باسە یەکێک لەو بەڵگانەی کە لە پرۆسەی دادگاییەکەدا بەکار هاتووە دەفتەرچەی یەکێک لەو پیاوانەیە. ڕێژەی ئەو پارانەی کە ڕۆژانە لە لایەن ئەو ١٠ نەفەرەوە دەست کەوتووە بە وردی لە ناو دەفتەرەکەدا یاداشت کراوە. ئەمەش لە کاتی پرۆسەی دادگاییەکەدا بە دژی ئەو دوو نەفەرە خۆیان بەکارهاتووەتەوە. لە درێژایی ئەو ماوەیەشدا سەرجەم نزیکەی ١،٣ ملیۆن کرۆنیان بە سواڵکردن دەست کەوتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".