Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
snöoväder
وێنە: Fredrik Sandberg/TT
گوێ بگرە‌
(0:53 min)

بەفر و سەرما سەراسەری وڵاتی گرتووەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 22 november 2017 kl 14.03

زۆربەی زۆری ڕێگاو جادەکان بەستوویانە و بەفر و باهۆزیش مەجالی ئۆتۆمبێل لێخوڕینی دژوار کردووە.

میکائێل سیمەبۆرن لە فەرمانگەی فریاگوزاریی شاری یۆنشیۆپینگ (Räddningstjänsten) داوا دەکات شۆفیران خێرا لێنەخوڕن، و زۆر لە ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان نزیک نەبنەوە چوونکە جادەکان زۆر خزن.

کەناڵی (P4 Halland) ی ڕادیۆی سوید سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە هەورازی (Hallandsåsen) سەر ناکەون و کێشەیان ناوەتەوە. کاتژمێر نزیک پێنجی بەیانی بارهەڵگرێک لەسەر جادەی (E6) وەرگەڕا و کەوتە ناو چاڵی لارێکەوە.

هەروەها چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەش وەرگەڕاون و لە جادە لایان داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکوتووەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".