Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
klassrum
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT
گوێ بگرە‌
(3:19 min)

"گێچەڵی سێکسی لە فێرگە سەرەتاییەکانەوە دەست پێ دەکات"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 23 november 2017 kl 16.01

tystiklassen# هەزارەها فێرخوازی قۆناغی سەرەتایی تا قۆناغی ئامادەیی دژ بە گێچەڵی سێکسی ڕاپەڕین.

لە درێژەی هەڵمەتی metoo# ڕاپەڕین و هەڵمەتی نارەزاییەکان دژ بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی لە چەندین بواری جیاوازی کاردا بەردەوامە، ئینجا نۆبەی فێرخوازانی قۆناغی سەرەتایی تا قۆناغی ئامادەییە کە لە گروپێکی نهێنیی فەیسبووکدا بە سەدەها فێرخواز ئەزموونی خۆیان دەگێڕنەوە.

دیسا هۆرنەر فێرخوازی ئامادەیی لە شاری ڤێکخۆ دەڵێت ئەو ڕاپەڕینەی لەژێر ناوی (metoo#) دەستی پێ کردووە کارێکی زۆر باشە بەڵام بنەمای کێشەکە لەبیر کراوە، لەبەرئەوەی ئەو کێشەیە زۆر زوو لە قۆناغی فێرگا سەرەتاییەکانەوە دەست پێ دەکات هەر بۆیە گرنگە لە ئاستی فێگەکاندا باس لەو کێشەیە بکرێت و لەو قۆناگە سەرەتاییانەوە دەتوانین بەر لەو دیاردەیە بگرین، هەندێک هەڵسوکەوت و ڕەفتار بگۆڕین.

دیسا هۆرنەر باس لەو بەسەرهاتانە دەکات کە فێرخوازان گێڕاویانەتەوە، دەستبۆبردن لەلایەن هاوپۆل و هاوڕێیانەوە، قسە و توانجی نابەجێ دژ بە کچان، تا دەگاتە دەستدرێژیی سێکسیی لە توالێتی فێرگەکاندا هەروەها ئەو مامۆستایانەی خۆیان لە فێرخوازە کچەکان نزیک دەکەنەوە و کۆمێنتی سێکسییان دەدەن بەگوێدا، یاخود مامۆستای وەرزش دەچنە شوێنی دوش و خۆگۆڕینی کچان و سەیریان دەکەن.                   

- بەداخەوە سەرسوڕماو نیم لەبەرئەوەی کێشەی گێچەڵی سێکسی لە فێرگەکاندا دەمێکە هەیە و هیوادارم لەمەودوا و لە دوای ئەم هەڵمەتانەوە فێرگەکان ئەم کێشەیە بە هەند بگرن و کاری بۆ بکەن. یوان لیلی یباری لە ئەنجوومەنی وانەدان لە دەستگەی پرسی فێرگەکان دەڵێت.

یوان لیلی هەروەها دەڵێت کارمەندانی فێرگەکان ئەرکدارن کە بەر لەو دیاردەیە بگرن و ئەوەش کارامەیی دەوێت، بەرپرس لەوەی کە چاودێریی فێرگەکان بکات سەبارەت بە گێچەڵی سێکسی نوێنەرایەتیی دژ بە جوداکارییە (Diskrimineringsombudsmannen).

بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی نوێنەرایەتی پرسی منداڵاندا (Barnombudsmannen) داوا کراوە کە ئەو بەرپرسێتییە بخرێتەوە لای دەستگەی پرسی فێرگەکان (Skolverket) و چاوەڕێ دەکرێت ئەو پێشنیازە ببێتە یاسا و جێبەجێ بکرێت.

گرنگی گەڕاندنەوەی ئەرکەکان بۆ یەک دەستگە بۆ نموونە لەوەدایە لەبەرئەوەی کاتێک ئەرکەکان دابەش دەبێت بەسەر دوو دەستگەی جیاوازدا مەترسیی ئەوە هەیە لێکۆڵینەوە لەو جۆرە کێشانە لە دۆسییەی لێکۆڵینەوەکاندا بمێینەوە و چارەسەر نەبن. کارل لیند لە نوێنەرایەتی دژ بە جووداکاریی دەڵێت.

وەزیری خوێندن گوستاڤ فریدولین سەبارەت بە کێشەی کێچەڵی سێکسیی لە فێرگەکاندا دەڵێت ئەرکی مامۆستایانە هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە ئەو کێشەیە بە هەند بگرن و بەر بەو دیاردەیە بگرن، بۆ نموونە کاتێک منداڵان گێچەڵ بە یەکە دەکەن نەخرێتە چوارچێوەی یاریکردن و بە بیانووی منداڵی و یاری چاو لەو دیاردەیە نەپۆشرێت لەبەرئەوەی کێشەکان لەو قۆناغە سەرەتاییانەوە دەبێت بەری پێ بگیرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".