.
وێنە: Vilhelm Stokstad/TT

ئاکادێمیای سویدی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسایەتییەکی کلتووری ڕاگرت

1:49 min

ئەو پیاوە کەسایەتییەکی گرینگە لە ژیانی کلتووریی سویددا و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئاکادیمیای سویدی هەیە، ئێستا بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار کراوە.

 کەسایەتییەک کە پەیوەندییەکی چڕی بە ئاکادێمیای سویدیەوە هەیە تۆمەتبارکراوە بە گێچەڵی سێکسی و دەسترێژیکردن بە درێژایی چەندین دەیە. کاتێک لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا(Dagens Nyheter) هەژدە ژن بە تۆمەتی گێچەڵ و دەستدرێژیکردنی سێکسی شکایەتیان لەو کەسایەتییە کلتوورییە کرد، دوێنێ ئێوارێ درەنگانێک ئاکادێمیای سویدی بڕیاری دا کە هەرجۆرە پەیوەندی و هاوکارییەک لەگەڵ ئەو کەسە بپچڕێنێ کە بەو دەستدرێژییانە تۆمەتبار کراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی ئاشکراکراون دەستدرێژییەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٦ تا ٢٠١٧ بەردەوام بوون و زۆربەی ئەو ڕووداوانە لەو خانووانەدا ڕوویانداوە کە خاوەنەکەیان ئەکادێمیای سویدییە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاکادیمیای سوید سارا دانیوس(Sara Danius) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن کاناڵی چواری تەلەفزیۆنی سویدەوە ڕاستەوخۆ بڵاوکرایەوە رایگەیاند کە خەڵکانیکی زۆر بە پلەو پایەی جیاوازەوە هەر لە سەرۆک و کچەسەرۆک تا دەگاتە خێزانی سەرۆکەکانی ئاکادێمیا و کارمەندەکان لە لایەن ئەو کەسەوە تووشی لێنزیک بوونەوەی نەخوازراو و هەڵسوکەوتی نەگونجاو بوونەتەوە.

جێگەی باسە لەدوای بڵاوبوونەوەی کەمپەینی #METOO دەنگی ناڕەزایەتی وبێزاری لە نێو کۆمەڵێک بواری جۆراوجۆری سیاسی، هونەری، رۆژنامەوانی و تەکنیکیدا دژ بە بێزارکردن و گێچەڵی سێکسی بەرزبۆتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".