Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: ATTA KENARE
گوێ بگرە‌
(1:14 min)

یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کۆدەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 24 november 2017 kl 14.18

نزیک دوو هەفتە دوای کارەساتی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتاش هەر یارمەتیی ماددی بۆ زیانلێکەوتووانی ئەم ڕووداوە کۆدەکرێتەوە.

لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و یۆتێبۆری ڕۆژی شەممە و یەکشەممە لە ڕێگەی کۆنسێرت و گاڵایەک ھاوکاریی دارایی بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆدەکرێتەوە.

لە ستۆکهۆڵم ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگ ڕێكخراوی (Defend Kurdistan) گاڵایەک لە (Ekhammarskolan) بە بەشداریی چەندین هونەرمەند و کەسایەتیی ناوداری کۆمەڵگای سوید، وەکو هونەرمەند ناسر ڕەزازی، چەندین یاریزانی تۆپی پێ و چەندین چالاکوانی‌تر بەڕێوەدەبات. ئەو پارانەش کە کۆدەکرێنەوە بەڕێدەکرێن بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شاری کرماشان و دەوروبەری.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی نۆڤامبریش لە (Lundbygymnasiet) لە شاری یۆتێبۆری، کۆنسێرتێک هەر بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکدەخرێت. کۆنسێرتەکە بە هاوکاریی چەندین ڕێکخراو لە شاری یۆتێبۆری و هەرێمی ڤێسترا یۆتالاند بەڕێوەدەچێت و چەندین هونەرمەندی کورد و ئێرانی بەشداریی تێدادەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".