.
ئاکام قادری، ئینگرید ئێکێرمان وێنە: Susanne Lindholm/TT ، رادیۆی سوید/سۆران عەلیپوور

دوو ساڵ بە سەر پێشنیازکردنی یاسای نوێی پەنابەراندا تێپەڕی

4:10 min

بۆ نارەزایەتیی دەربرین بەرامبەر بە یاسای نوێی پەنابەران کە بەر لە دووساڵ پێشنیاز کرا، رۆژی شەممە خۆپێشاندانێک لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێ.

دوو ساڵ لەمەبەوبەر لە ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ دا و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی کتوپڕ دا ستێفان لۆفڤێنی سەرۆکوەزیرانی سوید  رایگەیاند کە پێداچوونەوە بە سیاسەتی پەنابەری خۆیاندا دەکەن و هەوڵ دەدەن ژمارەی پەنابەران کە روودەکەنە سوید کەم بکەنەوە و یاساکانی پەنابەریش لە سوید دەسکاری دەکەن.ئەو گۆڕانکاریانە دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە پاییزی ٢٠١٥ روویان کردە سوید.

پاش تێپەرینی دووساڵ بە سەر ئەورووداوە دا کۆمەڵێک ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی و رێکخراوی پیشەیی رۆژی شەممە ٢٥ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە (Medborgarplatsen) خۆپێشاندانێک بۆ مەبەستی دەربرینی نارەزایەتیی بەو پێشنیارانە کە پاش هێندێک دەسکاری لە مانگی ٧ی ٢٠١٦ەوە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە،  ئەنجام دەدەن.

ئینگرید ئێکێرمان ( Ingrid Eckerman) خاوەن بیرۆکە و رێکخەری ئەم خۆپێشاندانەیە  و پێی وایە کە یاساکانی پەنابەری بە تووندرین شێوە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەو یاسایانە دەکرا بە شێوەیەکی دیکە وەربگێڕدرێن، ئەو خۆپێشاندانەش بۆ ئەوەیە کە ئێمە پێشانی حکومەت بدەین کە نامانهەوێ دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێ.

حکومەت ئەوکات داوای پێدانی ئیقامەی کاتیی کرد و دانانی مەرجی تەرخان کردنی بژێویشی لە ماوەیەکی دیاریکراودا بۆ ئەوەی مافی هێنانی خێزانەکەت هەبێ هێنایە بەرباس. لەگەڵ ئەوانەشدا پێشنیاریان کرد کە لە رێی پشکنینی پزیشکیەوە تەمەنی پەناخوازە کەمتەمەنەکان  دیاری بکرێ.

یەکێک لەو پەناخوازانەی کە ئەو یاسا نوێیە دەیگرێتەوە و دوای رێکەوتی ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ هاتووە بۆ سوید ئاکام قادرییە کە تەمەنی ٢٣ ساڵەو دوای نزیک بە دووساڵ هێشتا دۆسیەی پەنابەرییەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە.

ئاکام پیی وایە کە ئەو یاسا نوێیە کارەکانی  لێ ئاڵۆز کردووە و تەنانەت پرۆسەی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پەنابەرییەکەشی زۆر هێواشتر لەوانەی کە ئەو یاسا نوێیە نایانگریتەوە بەڕێوەدەچێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".