Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
بەهار وەیسی
بەهار وەیسی، مامۆستای پێشخوێندنگە وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

پێویستە پێشخوێندگەکان منداڵان فێڕی خۆپاراستن بکەن

5:48 min

حکوومەت دەیەوێت  پێشخوێندنگەکان (Förskolan) مەجبوور بکات لەمەوبەدوا منداڵان فێڕی مافەکانی لەشی خۆیان بکەن. قەرارە ئەم پێشنیارە  بخرێتە ناو پلانی خوێندن  (Läroplan) و پەیڕەوی لێ بکرێت.

مەبەست لەم پێشنیازە ئەوەیە کە لە داهاتوودا پێش بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی بگیردرێت. کار کردن لەگەڵ مندالان بۆ ئەوەی لەگەڵ لەشی خۆیان ئاشنا بن و سنووری لەشی خۆیان بناسن شتێکی تازە نییە بۆ پێشخوێندنگەکان. بەلام ئەمە تا ئیستا ئیجباری نەبووە و ئەوەندە ڕوون و ئاشکرا باسی لێ نەکراوە، هەر بۆیە حکوومەت دەیەوێت کاری زیاتر لەگەڵ سنووری شەخسی و ناسینی لەش بکرێت و ببێتە مەرجێک بۆ پێشخوێندنگەکان.

بەهار وەیسی مامۆستای فێرگەی سەرەتاییە و نزیک بە ١٥ ساڵە لە پێشخوێندنگە کار دەکات.

پێشخوێندنگەی بەریا لە شاری ئێسکیلستونا هەر لە ئێستاوە منداڵان فێری دیارییکردنی ئەم سنوورە تاکە کەسییە دەکەن. ڤێندێلای ٥ ساڵان لەو باخچەیە دەخوێنێت و باس لە ئەندامە شەخسییەکانی لەشی دەکات. ڤێندێلا کاتێک پێی خۆش نییە کەسێک لێی نزیک بێتەوە پێیان دەڵێت (Stopp min kropp) یانی دەست ڕاگرە ـ جەستەی منە. ئەندامەکانی دەم، سینگ، ناولینگ وسمت ئەو جێگایانەن کە لە لای ڤێندێلا سنووری تاکەکەسین. ئەمەش لە باخچەی منداڵان یان پێشخوێندنگە فێر کراوە.

لیسا ژیسەی کە مامۆستای پێشخوێندنگەیە دەڵیت لە سەرەتاوە کاتێک مندالەکانمان فێری ئەوە کرد بڵێن دەستڕاگرە ـ جەستەی منە. خێرا خێرا ئەو ڕستەیان دووبارە دەکردەوە. بەڵام ئیستا دەبینین کە تەنها لەو حاڵەتانەدا بەکاری دێنن کە بەڕاستی پێویستە.

دەربڕینی  (Stopp min kropp) لە یەکێک لە پەرتووکەکانی ڕیکخراوی منداڵپارێزی (Rädda barnen) هاتووە و زانیاری بە گەورەساڵان دەدات کە چۆن لەگەڵ منداڵەکان دەربارەی دەستدرێژی سێکسی، جەستە و سنوور دانان قسە بەکەن.  لە دوای سەرهەڵدانی جووڵانەوەی (#Metoo) ئەم پەرتووکە تەنیا لە ناو دایکو باوکاندا پێشوازیی لێ نەکراوە، تەنانەت پێشخوێندنگەکانیش کەڵکیان لێ وەرگرتووە.

ئێستا حکوومەت دەیەوێت سەرنجی زیاتر بەم پرسە بدرێت، هەر بۆیە دەزگای کاروباری فێرگەکانی سوید  (Skolverket)ڕاسپاردووە تا ئەم پرسە بە ڕوونی لە ناو پلانی خوێندن  (Läroplan) ساڵی داهاتوودا جێی بکرێتەوە.

وەزیری پەروەردە گوستاڤ فریدولین دەڵێ ئەمە پرسێکی گرنگە چوونکە باس لە یەکسانیی، مافی پاراستنی سنووری تاکە کەسیی وهەروەها پێشگرتن لە دەستدرێژیی سێکسیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".