.
وێنەی بنەماڵەکەی مۆنیکا ئاهۆ سیلڤێر وێنە: Lotta Hoppu / Sveriges Radio Sisuradio

منداڵانی ناو شەڕ کچەکانیان زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن

1:45 min

ئەو نەخۆشیە دەروونیانەی کە پەیوەندییان بە دەورانی منداڵیەوە هەیە دەکرێ بگوازرێنەوە بۆ جیلی داهاتوو.

ئەمە توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە لەسەر ئەو منداڵە فینلەندیانە ئەنجام دراوە کە لە درێژایی شەڕی جیهانی دووەم هاتنە سوید.

دایکی مونیکا ئاهو سیلڤێر منداڵی ناو شەڕ بوو، دڵەڕاوکێ و تراوماکانی دەورانی منداڵی دوواتر کاریگەری دانابووە سەر منداڵەکانی.

مۆنیکا دەڵێت

ـ دایکم هەموو کات لە پێداویستیی منداڵان تێنەدەگەیشت. من تێدەگەم بۆ وا بوو، چوونکە خۆی بە منداڵی گوێ لە پێداویستییەکانی نەگیراوە.

مۆنیکا چەندنی جار لە تەمەنی گەورەییدا پەیوەندیی لەگەڵ دەروونناس هەبووە و دەرمانی خەمۆکی بەکارهێناوە. مۆنیکا دەڵێت

ـ کاتی وا هەبوو کە خۆشم نەدەویست. هەرگیز ئەو پەیوەندییەی کە منداڵێک لەگەڵ دایک و باوکی دەیبەستێ من لەگەڵ دایکم نەمبوو.

لە درێژایی شەڕی جیهانی دووەم نزیکەی ٧٠ هەزر منداڵی فینەلندی کە لە ناو شەردا بوون نێردرانە سوید. ئێستا گروپێکی توێژەر بە ئامارێکی بەرفراوان بۆیان دەرکەوتووە کە کچی ئەو ژنە فینلەندیانەی بە منداڵی هاتوونەتە سوید ٥ بەرابەر زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن، بە بەراورد لەگەڵ ئامۆزا و پورزاکانیان کە لە فینلەند ماونەتەوە. بەڵام لە ناو کوڕەکاندا ئەم ئێفێکتە بەدی ناکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".