.
وێنە: Vilhelm Stokstad / TT
ئایدز.

سوید هاوکاری کچان لە ئافریقا دەکا

1:21 min

سوید بۆ پێشگرتن لە بڵاو بوونەوەی ئایدز و رێگری کردن لە دووگیانبوونی نەخوازراو بە تایبەت لە نێو کچانی  کەمتەمەندا  ٤٠٠ ملیۆن کرۆن لە ئافریقا خەرج دەکا.


لەسەریەک رێکخراوی سیدا (Sida)سوید نزیکەی ٤٠٠ میلیۆن کرۆن دەدات بە چوار رێکخراوی نەتەوەیەکگرتتووەکان بۆ کار کردن لە  سەر پرۆژەیەک لە مالاوی، ئۆگەندا، زامبیا ، زیمبابۆی و لیسیتۆ، ئەو پارەیە لە ماوەی چوار ساڵ دا خەرج دەکرێت و پڕۆژەکەش زیاتر روو لە کچانی کەمتەمەن و گرووپە پەراوێزخراوەکانە، ئامانجەکەش ئەوەیە کە پێش بە دووگیان بوونی نەخوازراو وبڵاوبوونەوەی ئایدز بگرن.

ئەو بڕە پارەیە بۆ نموونە دەکرێ لە راهێنانی کارمەندانی بواری تەندروستی دا خەرج بکرێ کە لەو بواردەدا کار دەکەن.

داگ سوندێلین سەرۆکی ئەو بەشە لە رێکخراوی سیدا کە لە سەر پرسەکانی سێکسوالێتی و مافەکان کار دەکات، بە پەیامێکی رۆژنامەوانی دا دەڵێت کە بە هاوکاری ئێمە رێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانن بەروەرووی هەموو کەند و کۆسپێک ببنەوە.

جێگەی باسە کە یەکی دێسامبر بە رۆژی بەربەرەکانیی دژی نەخۆشی ئایدز تەرخانکراوە و ساڵانە بە شێوەی جیاواز سەرنجی دەوڵەتان و رێکخراوان بۆ کەمکردنەوەو لەناوبردنی ئەو نەخۆشیە رادەکێشرێت.

سیدا (Styrelsen för internationellt utvecklingssamarbete)رێکخراوێکی حکومیە کە لە لایەن پەرلەمانی سویدەوە راسپێردراوە بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی هەژاری لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بدات.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".