.
وێنە: Anders Wiklund/TT

کێنت ئێکێرۆت لە تاوانی لێدان و ئازاردان بێبەری کرا

1:45 min

کێنت ئێکەرۆت ئەندامپەرلەمان لە سەر لیستی سویدیە دێمۆکراتەکان لە لایەن دادگای شکایەتکردنەوە (Hovrätten)بڕیاری بێتاوانی درا.

 ئەو دادگایە پێی وایە کە بە پێداچوونەوە بە بەڵگەکاندا, پارێزەری گشتیی نەیتوانیوە پێچەوانەی ئەوە بیسەلمێنێ کە ئێکەرۆت بۆ بەرگری کردن لە خۆی دەستی وەشاندووە. پارێزەری ئەو ئەندام پەرلەمانە یۆهان ئێریکسۆن سەرەرای ئەوەی کە دەڵێ ئێکەرۆت بەو بڕیارە خۆشحاڵە باس لەوەش دەکا کە دادگای سەرەتایی نەیتوانیبوو ناراستی بانگەشەکەی ئێکێرۆت بسەلمێنێ کە بۆ بەرگری کردن لە خۆی دەستی کردۆتەوە.

 پاییزی ئەمساڵ لە دەرەوەی یانەیەکی شەوانەدا لە ناوەندی ستۆکهۆڵم لە کاتی نۆبەگرتن بۆ چوونەژوورەوەی ئەو یانەیە، کێنت ئێکەرۆت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا تووشی دەمەقاڵێیەک بوو و پاشان لە سکاڵاکەدا هاتبوو کە کێنت ئێکەڕوت دەستی وەشاندووە. ئێکەرۆتیش دەڵێت کە ئەو کەسە گاڵتەی پێکردووە، ئەم رووداوە لە رێگەی کامێراکانی چاودێری کردنەوە تۆمار کرابوو.

ماتیاس کارلسۆن سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی سویدیە دێمۆکراتەکان لە پەیامێک دا بۆ ئاژانسی هەواڵی تێ تێ نووسیویەتیی کە داوا لە کێنت دەکەن لیژنەی دادوەری پەرلەمان بەجێ بهێڵێ، بەڵام چونکە بێتاوان ناسراوە هیچ مەرجێکیان بۆ بەجێ هێشتنی پارتیەکە یان ئەندامەتیی پەرلەمان نەماوە،  ئەو نووسیویەتی:

"هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە کە لە رێگەی کۆمەڵێک رووداوەوە لەو چەند ساڵەدا باوەرمەندی ئێکێرۆت لە لایەن بیرورای گشتیەوە خەوشدار بووە." تا ئێستا کێنت راینەگەیاندووە کە ئایا لە لیژنەی دادوەری پەرلەمان دا دەمێنێتەوە یان نا.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە لە مانگی شەشی ئەوساڵ دا دادگای بەرایی ستۆکهۆڵم رایگەیاند کە ئەندامپەرلەمانی سوید کێن ئێکێروت، بە لێدان و ئازاردانی سووک تاوانبارە بە قەرەبووکردنەوەی رۆژانە سزا درا، بەڵام ئێکەرۆت داوای پێداچووونەوە بە حوکمی دادگای سەرەتایی برد بۆ دادگای شکایەتکردنەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".