.
وێنە: ALEXANDER NEMENOV

ئەمڕۆ تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠١٨ ئەنجام درا

1:00 min

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی(FIFA) تیروپشکی مۆندیالی تۆپی پێی ساڵی ٢٠١٨ راکێشا و سوید چەند یارییەکی قورسی لە پێشە.

ئەمڕۆ لە شاری مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی روسیە تیر و پشکی یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠١٨ راکێشرا. لەو رێورەسمەدا چەندین ئەستێرەی دیاری مێژووی تۆپی پێ بەشداریان کرد، کە لە ناو ئەوانەدا دیگیۆ مارادۆنای ئارژانتینی و کافۆی بەرازیلی دەبینران.

سوید لە ریزبەندی ژمارە سێی ئەم تیروپشکە دابوو کە لە شاری مۆسکۆ و بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە رۆژنامەوان، میوانان و وەرزشکاران بەڕێوەچوو  و لە گروپ (F)  دا لەگەڵ ئاڵمان و مەکسیک و کۆریای باشوور گیرسایەوە.
وڵاتی روسیە کە خانەخوێی ئەو یاریانە دەکات لە گروپی A دایە ورۆژی ١٤ی مانگی شەشی ساڵی داهاتوو یەکەم یاری لەگەڵ سعودییە ئەنجام دەدا، یاری فیناڵ لە ١٥ی مانگی حەوتی ٢٠١٨ ئەنجام دەدرێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista