metoo
وێنە: Claudio Bresciani/TT

"ئەو هەڵمەتە کۆمەڵگە دەگۆڕێت"

2:13 min

حەوت لە دەی ئەو سویدییانەی پرسیاریان لێ کراوە باوەڕیان وایە کامپینی دژ بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسیی metoo# دەبێتە هۆی گۆڕانکاری.

لەسەر داوای تەلەفزیۆنی سوید کۆمپانیای ئاماری (Novus) پرسیاریان لە 1.022 کەس کردووە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵمەتی .#metoo لەسەدا 72 ی ژنان و لەسەدا 67 پیاوان پێیان وایە ئەو هەڵمەتە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی لە هەڵسوکەوتی تاکی کۆمەڵگەدا.

پیاوان بەخۆیاندا دەچنەوە و بەوریاییەوە هەڵسووکەوت دەکەن و ژنانیش بوێرانەتر دێنە دەنگ و لە پێشێلکارییەکان بێدەنگ نابن هەروەها سکاڵا تۆمار دەکەن.

ئەم ڕاپرسییە لە کاتێکدایە کە ماوەی مانگێکە یەک لە دوای یەک کامپینی بە گژداچوونەوەی دژ بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی لە سویددا بەردەوامە و کەسایەتی ناسراوی بۆ نموونە بواری فەرهەنگ و سیاسەت ناچار کران واز لە کارەکانیان بهێنن.

هەر لەو ڕاپرسییەدا کە لەسەدا 19 پێیان وایە کە ئەو هەڵمەتە نابێتە هۆی گۆڕانکاریی، نیوەیان دەڵێن ئەوە کێشەی چەند پیاوێکە بە تەنها کە ئەو جۆرە گێچەڵ و دەستدرێژییانە دەکەن و کۆمەڵگە لێی بەرپرس نییە. بەڵام زۆرینەی ژنان پێیان وایە کە ئەو کێشەیە هێندە ڕەگی داکووتاوە کە کامپینی می توو ناتوانێت زەمینەکان بگۆڕێت.

نینا رونگ تاوانناس و وتاردەر لە بواری دەستدرێژیی سێکسییدا پێی وایە بەشێکی ئەو جۆرە تێڕوانینە پەیوەندیی بەو بیرباوەڕانەوە هەیە کە لە کۆمەڵگەدا بەربڵاوە و ڕەگی داکوتاوە، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکێک تا ئێستا پێیان وایە کە ئەوە هەڵسوکەوتی ژنە کە دەنێت بگۆڕدرێت، بۆ نموونە تەنوورەی کورت لە پێ نەکەن و مەی نەخۆنەوە بۆ ئەوەی دەستدرێژییان نەکرێتە سەر.

بەڵام ئەم هەڵمەتە توانیی هێزێکی زۆر گەورە و بەرفراوان کۆ بکاتەوە و ژنان بە بەڵگە و شایەتەوە باسیان لە دەستدرێژییەکان کرد و ئاماری ئەو تاوانانەش کۆکرانەوە. نینا ڕونگ دەڵێت هەر بۆیە ئیتر کاتی ئەوەیە ئەو جۆرە تێڕوانینە بگۆڕێت کە ژن بە بەرپرس لەو دەستدرێژییانە دەزانێت و پیاوان دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".