Riksdagspartiernas logotyper

سۆسیالدیموکراتەکان زۆرینەی دەنگدەریان هەیە

2:19 min

ئەمڕۆ نووسینگەی ناوەندی ئامار (SCB) لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە ڕێژەی دەنگدەرانی پارتە سیاسییەکانی سوید ڕاگەیاند.

لەو ئامارە نوێیدا زیاد لە 4700 کەس وەڵامی پرسیارەکانی (SCB) یان داوەتەوە کە لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابوردوودا ئەنجام دراوە.

بەپێی ئەم ئامارە نوێیە کە بەرفراوانترینە لە سویددا گەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوایە ئەوا هەردو پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان و پارتی ژینگە نە دەهاتنە پەرلەمان.

مەسیحییەدیموکراتەکان کە ماوەی سێ سالە لە ئامارەکاندا ژمارەی دەنگدەریان لە خوار ئاستی هاتنە نێو پەرلەمانە واتا کەمتر لە سەدا 4 دەنگدەریان هەیە لەم ئامارە نوێیەشدا بە هەمان شێوەیە لەسەدا 3.1 دەنگدەریان هەیە.

پارتی ژینگە بەهەمان شێوە لە سەدا 3.8 دەنگدەریان هەیە واتا لە خوار ئاستی دیاریکراو بۆ هاتنە نێو پەرلەمانە. سکرتێری پارتەکە ئەماندا لیند خۆشحاڵ نییە و دەڵێت ڕەنگە هۆکاری ئەو ژمارە کەمەی دەنگدەرانمان ئەوە بێت کە وەک بچوکترین پارت لە حکوومەتدا زەحمەتە بێیتە پێش.

پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان کە دووەم گەورە پارتی سویدە دەنگدەریان زیادی کردووە لە سەدا 18.1ەوە بۆ لەسەدا 22.2 بەڵام بەرەی ڕاست بەگشتی دەنگدەریان لە بەرەی سووروسەوز لە سۆسیالدیموکرات و ژینگە کەمترە.

لە ئامارەکای ئەمڕۆدا پارتی ڕاستڕەوی لیبراڵەکانیش لە ئاستی دەرکردن لە پەرلەمان نزیکبوونەتەوە کاتێک دەنگدەریان لەسەدا 5ەوە کەم بۆتەوە بۆ لەسەدا 4.2.

پارتی سێنتەریش کە هەر لەبەرەی هاوپەیمانی ڕاستە لەسەدا 11.3 دەنگدەریان کەم بۆتەوە بۆ لەسەدا 9.5.

پارتێکی دیکە کە لەم ئامارەدا دەنگدەری کەمی کردووە دیموکراتەکانی سویدە (sverigedemokraterna)  ئەوان کە دەنگدەریان لەکاتی هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەر بۆ سوید لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا لە سەدا 18.4 بووە کەمبوونەتەوە بۆ لەسەدا 14.8.

برەوە لەم ئامارە نوێیەدا سۆسیالدیموکراتەکانە کە لەسەدا 32.6 دەنگدەریان هەیە بەراورد بە ئاماری پێشوو لەمانگی مایدا کە لە سەدا 31.1 بوو.

پارتی چەپیش دەنگدەریان زیادی کردووە کە 6.3ەوە بۆ لەسەدا 7.

بەگشتی دەنگدەرانی بەرەی هاوپەیمانی سوروسەوز  لەسەدا 43.4 ە واتا لە بەرەی هاوپەیمانی ڕاست زیاترە کە لەسەدا 39.2 ە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".