Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: THOMAS COEX
ڤاڵسترۆم: ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل کارەساتە
1:41 min

چاوەڕێ دەکرێت ئەم ئێوارەیە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت.

ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 19.00 سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ وتارێک پێشکەش دەکات کە چاوەڕێ دەکرێت لە وتارەکەیدا ڕای بگەیەنێت کە باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە تەلئەبیبەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس (ئۆرشەلیم) و هاوکات ئەو شارە بە پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت.

چەند ڕۆژێکە ئەم دەنگۆیە لە چەندین مێدیاوە باسی لێ دەکرێت و گوایا ترەمپ ئەم هەواڵەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی فەلەستین مەحموود عەباس وتووە.

وەزیری دەرەوەی سویدیش مارگۆت ڤاڵسترۆم دەڵێت دانپێدانانێکی وا کارەسات دەخوڵقێنێت و لێکەوتەکانی نەخوازراو دەبن.

ئەم هەواڵە تەنها سویدی نیگەران نەکردووە بەڵکە بۆتە هۆی نیگەرانی لە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی.بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لە ەکییەتیی ئەورووپا فیدێریکا مۆگێرینی داوا لە ئەمەریکا دەکات وشیارانە بڕیار بدەن و دەڵێت یەکییەتیی ئەورووپا پشتگیریی لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەکات بە ڕووی پێکهاتنی دوو دەوڵەتدا.

سەرۆکی فەلەستین مەحموود عەباسیش هۆشداریی دەدات کە گەر قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل ڕابگەیەنرێت دەرئەنجامی خراپی بۆ پرۆسەی ئاشتیی، ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هەموو جیهان دەبێت.  هەمان هۆشداری لە کۆمکاری عەرەبییەوە ڕاگەیەنراوە.

بە پێچەوانەی ئەم نیگەرانییانەی جیهان و ناوچەکە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاڤیگدۆر لیبەرمان دەڵێت ترەمپ هەلێکی مێژوویی لەبەردەم دایە. بەو هیوایەم باڵێۆزخانەی ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو یاخود لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ئورشەلیم ببینم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".