Bildmontage Mari Heidenborg och lagbok
Bildmontage Mari Heidenborg och lagbok. Foto: Jessica Gow, Claudio Bresciani / TT

پێشنیاز کراوە گرێبەستی هاوسەرگیریی منداڵان پەسەند نەکرێت

2:44 min

ئەو هاوسەرگیرییەی لە دەرەوەی سوید لەگەڵ کەسانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ ئەنجام دراوە لە سویددا پەسەند ناکرێت.

ماریی هێیدنبۆری کە لەلایەن حوکوومەتەوە ڕاسپێردراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی هاوسەرگیریی منداڵان، دەڵێت، لە بەشێکی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە ناردوومە بۆ حکوومەت پێشنیازم کردووە کە ئەو هاوسەرگیرییەی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دراوە و کاتێک دەگەنە سوید گەر ژنەکە یاخود پیاوەکە لە خوار تەمەنی هەژدە ساڵەوە بن ئەوا هاسەرگیرییەکەیان پەسەند ناکرێت.

بەو پێیە هاوسەرگیریی ئەو کەسانە لە سویددا وەک هاوسەرگیریی منداڵان چاوی لێ دەکرێت و وەک گرێبەستێکی یاسایی دانی پێدا نانرێت. جێگری وەزیری داد و وەزیری کۆچ هێلێن فریتزۆن دەڵێت ئامانجی حکوومەت لەو پێشنیازە کە ببێتە یاسا ئەوەیە کە منداڵ دەبێت بواری بدرێت منداڵیی خۆی بژی. منداڵ دەبێت منداڵ بێت و هاوسەرگیریی منداڵان دەبێت لە سویددا قەدەغە بکرێت.

جێی باسە توێژینەوەیەک لە ساڵی 2016 دا ئەنجام درا کە تێیدا توانرابوو 132 کەس بدۆزرێتەوە لە سویددا کە لە خوار تەمەنی یاسایی هاوسەرگیرییەوەن. 129 لەو کەسانە کچ بوون.

ئەگەر ئەم پێشنیازە نوێیە ببێتە یاسا ئەوا ئەو کەسانە ناگرێتەوە لەبەرئەوەی لە مانگی جانوەریی ساڵی 2019 ەوە کاری پێ دەکرێت، بەو پێیە ئەو یاسایە واتا دانپێدانەنانی هاوسەرگیریی منداڵان ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێش ئەو ڕێکەوتە واتا پێش خستنە گەرێ ئەو یاسایە هاتوونەتە سوید.

جێی ئاماژەیە لە پێشنیازەکەی لێکۆڵەوەری دەوڵەت ماری هێیدەنبۆری هاتووە کە دەبێت ڕێزپەڕییەک لەم یاسایەدا بکرێت ئەویش بۆ هاوڵاتییانی یەکییەتیی ئەورووپایە کە لە هەندێک وڵات هاوسەرگیریی لە تەمەنی 16 ساڵییەوە ڕیگە پێ دراوە.

بەڵام ئەم ڕیزپەڕییە بەلای ئولا یوهانسۆن ئەندامی لیژنەی سیڤیل لە سەر لیستی پارتی سێنتەر مایەی ڕەخنەیە و دەڵێت بەو هیوایەم کە حکوومەت گوێ لە پارتەکانی هاوپەیمانیی ڕاست بگرێت کە هیچ جۆرە هاوسەرگیرییەک لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە نابێت پەسەند بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".