Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Christine Olsson/TT, Henrik Montgomery/TT
گوێ بگرە‌
1:46 min

سەرۆکی پەرلەمان تۆمەتی دراوەتە پاڵ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 8 december 2017 kl 10.39

سەرۆکی دەستەی سوسیالدیموکراتەکان لە ناو پەرلەمان ئاندێرش ئیگێمان، دەیەوێت لەو تۆمەتانە بکۆڵێتەوە کە دراونەتە پاڵ سەرۆکی پەرلەمان، ئوربان ئالین.

نزیکەی سی ژنی نەناس، دوێنێ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر شیکایەتیان لە ڕەفتاری ئوربان ئالینیان کردووە. لە ناو گلەییەکاندا باس لە هەوڵی دەستدرێژی، هەڕەشە و بێڕێزیی ئالین بەرامبەر بە ژنان کراوە.

یەکێک لە تۆمەتەکان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨، لەوێدا ژنێک ئالین بە هەوڵی دەستدرێژی جنسی تاوانبار دەکات. بەڵام ئوربان ئالین لە گوتوبێژێکیدا لەگەڵ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەو تۆمەتانەی کە لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێردا بڵاو بوونەتەوە ڕەد دەکاتەوە. ناوبراو سەبارەت بەو ڕووداوە دەڵیت کە ئەو کات لێکۆڵینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام دراوە و ئەو پرسە داخراوە.

ئالین هەروەها دەڵێت ئەگەر پێویست بە لێکۆڵینەوەی تر بکات من هیچ کێشەیەکم نییە، بەڵام هەموو ئەو تۆمەتانەی کە لەسەر من بڵاو بوونەتەوە بە تووندی ڕەد دەکەمەوە.

سەرۆکی دەستەی سوسیالدیموکراتەکان لە پەرلەمان ئاندێرش ئیگێمان لەو باوەڕەدایە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەربارەی ئەو تۆمەتانە ئەنجام بدرێت. بە وتەی ئیگێمان هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی کامپەینی (#Metoo) گروپ و کەناڵی تایبەت بەو پرسانە ڕیکخراوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".