Åsa Regner  stödjer kampanjen #metoo. Foto: Jonas Ekströmer/TT. Montage: Sveriges Radio.
وەزیری یەکسانی ئۆسا ڕێگنێر وێنە: Jonas Ekströmer/TT. Montage: Sveriges Radio.

هەڵمەتی metoo لە پەرلەمانی سوید تاووتوێ کرا

2:13 min

بەسەرهاتی ئەو کەسانەی تووشی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی هاتوون یارمەتیمان دەدات کلتوری بێدەنگی بشکێنرێت و ڕێگەچارەی باشتر بدۆزینەوە، وەزیری یەکسانی دەڵێت.

- ئەم دوانیوەڕۆیە لەگەڵ نوێنەران و دەستپێشخەرانی هەڵمەتەکانی metoo کۆ دەبینەوە و داوایان لێ دەکەین کە پێشنیاز و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە کاڕراییی و کاری داهاتووی حکوومەت بۆ بەرگرتن لە گێچەڵ و تاوانی سێکسی بخەنە ڕوو، بۆ نموونە ئەگەر پێویست بە یاسای نوێ و گۆڕینی یاسا دەکات یاخود زیادکردنی پشتگیریی و کەرەسەی کارکرن.

 ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید یەکێک لە بابەتە گەرمەکان باسی هەڵمەتی (#metoo) بوو، هەموو پارتەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە هەڵمەتە جۆراوجۆرەکانی میتوو گرنگن و وتەبێژی هەموو پارتەکان سوپاسی ئەو ژنانەیان کرد کە شایەتییان لەسەر دەستدرێژییەکان داوە و بەسەرهاتەکانیان ئاشکرا کردووە.

وتەبێژی مۆدێراتەکان ێسیکا پولفیارد جەختی لەسەر گرنگیی تووندکردنەوەی سزای دەسدرێژیی سێکسی کردەوە، وتەبێژی پارتی سێنتەر پێشنیازی زیادکردنی بوودجەی شەڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان و سەنتەری نەتەوەیی بۆ پاراستنی ژن زیاد بکرێت.

وەزیری یەکسانی ئۆسا ڕینگنێر باسی لەوە کرد کە حکوومەت پاکێجێکی تایبەت بە کارڕایی دژ بە تووندوتیژیی دژ بە ژن دەخاتە بەردەم پەرلەمان و وتیشی کە پێش جەژنی لە دایکبوونی مەسیح یاسایەکی نوێ تایبەت بە تاوانی سێکسی پێشکەش دەکات کە بۆ نموونە چەند پێشنیازێک بۆ تووندکردنەوەی هەندێک لە سزاکانی ئەو جۆرە تاوانە لە خۆ دەگرێت.

جگە لەوەی ڕێگنێر ئاماژەی بەو دەستگە نوێیە کرد کە بۆ پرسی یەکسانی دەکرێتەوە و ئەرکی ئەوەی پێ دەسپێردرێت کە بە نێو بەسەرهاتی ئەو ژنانەدا بچێتەوە کە لە هەڵمەتەکانی میتوودا باسیان لێ کردووە، تا لە ڕوانگەی ئەو بەسەرهاتانەوە چارەسەر و مێتودی پێویست بۆ بەرگرتن لە تاوانی سێکسی بدۆزرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".