.
وێنە: Victor Lundberg/TT, arkivbild TT

کۆنترۆڵکردنی ئەو سویدیانەی لە شەڕی داعش دەگەڕێنەوە لاوازە

2:20 min

باکووری رۆژهەڵاتی یۆتێبۆری بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە زیاترین دانیشتووی، بەشداریی لە شەڕی داعشدا کردووە.

بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ چەند کەسیان دووبارە بەرەو سوید گەڕاونەتەوە لەبەردەستدا نییە.

ئارنێ ڤیک سەرۆکبەشی دەستگەی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (Socialtjänsten) لە گەڕەکی ئانگێرێد دەڵێت

ـ لە لایەن شارەوانییەوە هیچ زانیارییەکمان سەبارەت بە ڕێژەی بەشداربووان نییە، ئێمە پیەوەندیمان تەنیا لەگەڵ دوو سێ کەس هەیە.

بە گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە خۆیان پەیوەندی بە دەستگەی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان دەگرن کەمە، بە ڕای ئارنێ ڤیک، ئەوانەش کە پەیوەندی دەگرن زیاتر کاتێکیان بۆ دابین دەکرێت لەگەڵ ڕاوێژکارێک پەیوەندی درووست بکەن.

جێی باسە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش، ژمارەیەکی زۆر لە سویدەوە بۆ چوونە ناو ڕێزەکانی داعش خۆیان گەیاندە ئێراق و سوریە.

مەزەندە دەکرێت نیوەی ئەو ٣٠٠ کەسەی سەفەریان بەرەو ئێراق و سوریە کردووە دوواتر گەڕابنەوە سوید. پۆلیسی ئاسایشی سوید(Säpo) بە کەناڵی (P4 Götebrorg) دەڵێت لەبەر ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوان بەدەستەوە نییە، کاتێک ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە سوید، ئازادن لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ دام و دەستگە سویدییەکان.  ئەمەش لە لای پسپۆڕی بواری تیرۆر ماگنوس ڕانستۆرپ جێگەی ڕەخنەیە و دەڵێت

ـ ئەمە جێی نیگەرانییە، کاتێک ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە یۆتێبۆری دیسان دەکەونەوە ناو چواردەورێکی تووندڕەو. لەوێ وەک ئەستێرەیەک دەبینرێن و پلە و ستاتوسی کەسێکی بەئەزموونیان دەدرێتێ وکاریگەریان لەسەر بەردەوامبوونی ئەو ژینگە تووندڕەوە دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".